رووداو - سلێمانی
دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی خاڵ بۆ خوێندنەوەی قورئان لە سلێمانی بەڕێوەچوو، کە تێیدا سێ قورئانخوێنی نێودەوڵەتی لە ئێران و سویسراوە بەشداربوون، بەڵام حکومەتی عێراق بە پاساوی ئەوەی کار بە ڤیزای هەرێمی کوردستان ناکات رێگەی نەدا لە قورئانخوێنێکی میسری بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا بکات.
كۆچه‌ر عومه‌ر، سه‌رپه‌رشتیارى فێستیڤاڵى خاڵ بە رووداوی راگەیاند، ئه‌مساڵ دوو قورئانخوێنى كوردستان و سێ قورئانخوێنى ده‌ره‌وه به‌شداربوون، لەوانەش شێخ موعته‌سه‌م ئه‌لعه‌سه‌لى له سویسرا، شێخ محه‌ممه‌د جه‌واد حوسه‌ینى له ئێرانه‌وه هاتبوون. بەڵام باڵیۆزى عێراق له میسر، رێگه‌ى نه‌دا شێخ ته‌ها نه‌عمانى له میسره‌وه بێته كوردستان به‌پاساوى ئه‌وه‌ى عێراق كار به ڤیزاى هه‌رێمى كوردستان ناكات.
خه‌رجى فێستیڤاڵه‌كه چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى خێرخواز و هه‌ندێك كۆمپانیاى ناوخۆیى دابینیان كردبوو، بەڵام بەهۆی كه‌مى پاره ته‌نیا یه‌ك رۆژ به‌رده‌وامبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ