دەزگای ئاسایش لەبارەی رووداوی ئۆتۆمبێلەکەی سلێمانی: تەقینەوە بووە

02-07-2024
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوەکەی ئۆتۆمبێلەکەی سلێمانی دەڵێت، "تەقیوەتەوە" و تائێستا هۆکاری تەقینەوەکە دیار نییە. دەشڵێت لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن. 
 
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 2ـی تەممووزی 2024، لە گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون. 
 
دوای رووداوکە دەزگای ئاسایشی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە؛ کاژێر 11:30ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ''بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیا سپۆرتاج، رەنگی سپی کە تائێستا هۆکاری تەقینەوەکەی نەزانراوە، بووە هۆی برینداربوونی دوو کەس بەسەختی، یەکێکیان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و ئەوەی دیکەیان سەرنشین بووە، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە بەردەوامە."
 
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی گوت، ئۆتۆمبێلێک گڕی گرتووە و تەنکیی بەنزینەکەی تەقیوەتەوە، چاوەڕێی راپۆرتی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.
 
دەنگۆی ئەوە هەبوو لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا دوو ئەندامی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان هەبن. تارا حوسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "هیچ ئەندامێکی ئێمە لەو ئۆتۆمبێلەدا نەبووە کە تەقیوەتەوە، هەر دەنگۆیەک لەو بارەیەوە رەتدەکەینەوە." 
 
 
لە ئۆتۆمبێلەکەدا دوو کەس بریندار بوون، کە تاوەکو ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەبووە.
 
شایەتحاڵێک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: دوو بریندارەکە بە شێوەزاری کورمانجیی سەروو قسەیان دەکرد، یەکێکیان دەموچاو و ئەوەی دیکەیان قاچ و دەستی بریندار ببوو.
 
پۆلیس و ئاسایش چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
 

 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق

وەرگرتنی لیستی بەربژێران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد

وەرگرتنی لیستی بەربژێران بۆ ئەو پارت و هاوپەیمانێتی و بەربژێرە تاکەکەسییانەی پێشتر پێشکێشیان نەکردبوو، ئەمرۆ دەستپێدەکات و تاوەکو نێوەڕاستی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت. بەرپرسێکی کۆمیسیۆنیش دەڵێت، نزیکەی 80٪ـی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن تەواوبوون.