رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە بۆ هەڵبژاردنى قایمقامێکى نوێ بۆ شنگال؛ پێنج کەس خۆیان بەربژێر کردووە و سەرجەمیشیان کوردی ئێزدین. یەکێتیش بەربژێری بۆ ئەو پۆستە هەیە.
رۆژی 2ـی تەممووز محەممەد کاکەیی، ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا بە تۆڕى میدیایی رووداوى رایگەیاند "ئێوارەى ئەمڕۆ ئەنجوومەنى پارێزگا کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان بە قایمقامى نوێی شنگال."
لە ساڵى 2020 رێککەوتنى شنگال لەنێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتی فیدراڵى واژۆ کرا، یەکێک لە خاڵەکانى دیاریکردنى قایمقامێکى نوێ بوو بۆ شارەکە، کە لە دواى هێرشەکانی 16ـی ئۆکتۆبەرى 2017ـەوە ئەو پۆستە چۆڵە.
محەممەد کاکەیی گوتى "پێنج کەس خۆیان بۆ پۆستى قایمقامى شنگال بەربژێر کردووە، سەرجەمیان کوردى ئێزدین، بەربژێرى یەکێتى نیشتیمانى کوردستانیش بۆ ئەو پۆستە، داوود جندى شێخ کالۆـیە."
لیژنەیەکى سێ ئەندامیی ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا داواکاریى بەربژێرانى قامقاى شنگالى وەرگرت، کە هەشت مەرج دانرا بوون بۆ ئەوەی کەسێک بەربژێری ئەو پۆستە بێت.
مەرجەکان ئەمانەبوون: دەبێت عێراقى بێت، تەمەنى 30 ساڵ و زیاتر بێت، بڕوانامەى زانکۆی هەبێت، لە کاتى خۆبەربژێرکردن ئەندامى هێزە چەکدارەکان یان هێزە ئەمنییەکان نەبێت، بە تاوانی نامووس تاوانبار نەبێت، رێوشوێنەکانى ریشەکێشکردنى بەعس نەیگرێتەوە و خزمەتى فەرمی کەمتر لە 10 ساڵ نەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ