ئاگر لە زەوی و دارستانی شارۆچکەیەکی ئامەد کەوتووەتەوە

02-07-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئێوارەی رۆژی دووشەممەوە ئاگر لە زەوی و دارستانەکانی شارۆچكەی چینگوشی سەر بە ئامەد کەوتووەتەوە، بەهۆی کاریگەری با ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە، هەوڵی تیمەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەردەوامە، بەڵام تائێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە هێشتا دەستنیشان نەکراوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی تەممووز تیمێکی زۆر بۆ کوژاندنەوە و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە رەوانەی ناوچەکە کراون.
 
تیمەکان بە هاوکاریی گوندنشینەکانی ناوچەکە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە