پەرلەمانی کوردستان لە پێنج ساڵدا 46 یاسای دەرکردووە

02-07-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن پەرلەمان پەرلەمانی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانی کوردستان لە خولی پێنجەمیدا 46 یاسای دەرکردووە، لەو ژمارەیە بەهۆی بڕیاری دادگەی فیدراڵییەوە 5 یان بە "پووچەڵ" دادەنرێن؛ کەمترین یاسا ئەمساڵ بووە کە یەک یاسا دەرکراوە، زۆرترینیش لە ساڵی 2021 بووە، کە 20 یاسا دەرکراوە.
 
ساڵی 2019 یەکەم ساڵی دەرکردنی یاساکانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بوو، پەرلەمان 4 یاسای دەرکرد؛ ساڵی 2020 پێنج یاسا؛ ساڵی 2021 پەرلەمان 20 یاسای دەرکرد؛ 16 یاسا لە ساڵی 2022ـدا دەرکراون و یەک یاساش لە ساڵی 2023 دەرکراوە.
 
یاساکانی خولی پێنجەم جۆراوجۆرن؛ یاسای نیشان و مێدالیا دەرکراوە؛ یاسای رێکخستنی ریکلامی بازرگانی دەرکراوە؛ یاسای هاوردەكردن و کۆگاکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان و یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكانیش دەرکراون.
 
خولی پێنجەمەی پەرلەمانی کوردستان بەرهەمی هەڵبژاردنی 30ـی ئەیلوولی ساڵی 2018ـیە؛ کە 3 ملیۆن و 85 هەزار و 461 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو؛ لەو ژمارەیە 1 ملیۆن و 845 هەزار و 979 کەس دەنگیان دا، کە بووە 59%ـی کۆی دەنگدەران.
 
لە هەڵبژاردنی 2018ـی پەرلەمانی کوردستاندا 29 لیست بەشدارییان کرد؛ 16 لیستیان توانییان بگەنە پەرلەمان؛ پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین کورسی بەدەستهێنا کە 45 کورسی بوو. ئەم لایەنانەش کورسییەکانیان بەمشێوەیە بوو؛ یەکێتی نیشتمانی کوردستان 21 کورسی؛ بزووتنەوەی گۆڕان 12 کورسی؛ نەوەی نوێ 8 کورسی؛ کۆمەڵی دادگەری 7 کورسی؛ هاوپەیمانی بەرەو ئیسلاح 5 کورسی کە بەربژێرەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بوون؛ چەند لیستێکی دیکە و پێکهاتەکان کورسییەکانی دیکەیان بەدەستهێنا.
 
ئەو یاسایانەی پەرلەمانی کوردستان لە خولی پێنجەمدا دەریکردوون:
 
ساڵی 2023 پەرلەمانی کوردستان تەنیا یەک یاسای دەرکرد کە "یاسای هەمواری یەکەمی یاسای ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی كوردستان - عێراق" بوو.
 
ساڵی 2022 پەرلەمانی کوردستان 16 یاسای دەرکردووە کە ئەمانەی خوارەوەن:
 
- یاسای پاراستنی بەڵگەنامەی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان - عێراق
- یاسای چەک  لە هەرێمی کوردستان - عێراق
- یاسای هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی کارەبا لە هەرێمی کوردستان - عێراق
- یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان - عێراق
- یاسای هەمواری پیادەكردنی یاسای چاودێریی نەوجەوانان ژمارە (76)ـی ساڵی 1983ـی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان - عێراق
- یاسای دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان - عێراق
- یاسای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان - عێراق
- یاسای گرتنی کاڵای قاچاخ و قەدەخەکراو لە مامەڵەپێکردن لە هەرێمی كوردستان - عێراق
- یاسای گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان - عێراق
- یاسای هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستان - عێراق ژمارە (22)ـی ساڵی 2007
- یاسای هەمواری یەکەمی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان - عێراق ژمارە (8)ـی ساڵی 2008
- یاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق
- یاسای پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی کوردستان - عێراق
- یاسای رێکخستنی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵە ماڵی و بێلانەکان
- یاسای بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای واژۆی ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان ژمارە (78)ـی ساڵی 2012 لە هەرێمی کوردستان - عێراق
- یاسای هەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقافی عێراقی ژمارە (64)ـی ساڵی 1966ـی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان - عێراق
 
ساڵی 2021، پەرلەمانی کوردستان 20 یاسای دەرکرد؛ لەو ساڵەدا زۆرترین یاساکانی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان دەرچوون کە بریتین لەمانەی خوارەوە:
 
- یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان - عێراق
- یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان - عێراق
- یاسای هاوردەكردن و کۆگاکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان - عێراق
- یاسای پاراستنی پڕۆژە و تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان - عێراق
- یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و كەلەپوور لە هەرێمی كوردستان - عێراق
- یاسای وەزارەتی کارەبا لە هەرێمی کوردستان - عێراق
- یاسای بە خاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە هەرێمی کوردستان ــ عێراق
- یاسای هەمواری یەکەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمی کوردستان ــ عێراق 
- یاسای بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای رەسمی پوولی ئیتحادی ژمارە (71)ـی ساڵی 2012 لە هەرێمی کوردستان - عێراق
- یاسای بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاوی عێراقی ژمارە (20)ـی ساڵی (1998)ـی هەموارکراو
- یاسای هەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان - عێراق ژمارە (3)ـی ساڵی 2011
- یاسای ژمارە (12)ـی ساڵی 2021 یاسای نیشان و مێدالیا لە هەرێمی کوردستان - عێراق
- یاسای هەمواری دووەمی یاسای یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان- عێراق ژمارە (14)ـی ساڵی 1993
 
- یاسای هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان– عێراق ژمارە (10)ـی ساڵی 2010
- یاسای هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانیی عێراقی ژمارە (30)ـی ساڵی 1984 لە هەرێمی كوردستان - عێراق
- یاسای بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆو و شەتڵ، تۆماركردن، پەسندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان - عێراق
 
- یاسای هەمواری یەكەمی یاسای بزربووەكان لە هەڵمەتەكانی لەنێوبردنی بەكۆمەڵی گەلی كوردستانی عێراق
- یاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان - عێراق
- یاسای ژماره‌ (19)ـی ساڵی 2021 یاسای هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان - عێراق
- یاسای ژماره‌ (20)ـی ساڵی 2021 یاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان – عێراق
 
ساڵی 2020 پەرلەمانی کوردستان پێنج یاسای دەرکرد، کە بریتین لەم یاسایانەی خوارەوە:
 
- یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵییەكان لە هەرێمی كوردستان - عێراق و خشتەی هاوپێچی یاساكە.
- یاسای چاکسازی لە مووچە، دەرماڵە، بەخشین، ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان ــ عێراق.
- یاسای رێگریكردن لە بەقاچاخبردنی نەوت و گاز و لێدەرهێنراوەكانیان لە هەرێمی كوردستان - عێراق.
- یاسای ماف و ئەركەكانی نەخۆش لە هەرێمی كوردستان - عێراق.
- یاسای لە ئەستۆكردن لە هەرێمی كوردستان - عێراق.
 
ئەو یاسایانەی ساڵی 2019 پەرلەمانی کوردستان دەریکردوون چوار یاسا بوون و ئەمانەی خوارەوەن:
 
- یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم {ـی کوردستان}
- یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ژماره‌ (3)ـی ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان - عێراق
- یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەركراوە لە هەرێمی كوردستان- عێراق
- یاسای رێكخستنی رێكلامی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان.
 
شەش یاسا بە هەڵوەشاوە دادەنرێن
 
پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا رۆژی 09-10-2022 تەمەنی خۆی بۆ 31-12-2023 درێژکردەوە، لەکاتێکدا 6-11-2022 خولەکە کۆتایی دەهات.
 
رۆژی 30-5-2023، دادگەی فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان نادەستووری و نایاساییە و "هەرشتێک لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەرچووە دوای ئەو ماوە یاساییە، لە رووی دەستوورییەوە پووچەڵە".
 
ئەو یاسایانەی دوای 6-11-2022 لە پەرلەمانی کوردستان پەسند کراون و بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی "پووچەڵ"ـن ئەمانەی خوارەوەن:
 
- یاسای پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان - عێراق.
- یاسای بەرکارکردن و هەمواری واژۆی ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان.
- یاسای هەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقافی عێراقی هەموارکراو.
- یاسای رێکخستنی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵە ماڵی و بێلانەکان.
- یاسای هەمواری یەکەمی یاسای ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی كوردستان - عێراق.

- یاسای کار

 
پەرلەمانی کوردستان لە دوای بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵییەوە تەواوی کۆبوونەوەکانی راگرتووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بڕیارە مامەڵەی خانەنشین بۆ هەموو پەرلەمانتاران بکرێت و هەموویان مافی خانەنشینبوونیان هەیە و ئازادیشن لەوەی رەتی بکەنەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.