شارەوانی هەولێر: لە جەژندا زیاتر لە 6 هەزار تۆن زبڵ و پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی کۆکراوەتەوە

02-07-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن جەژنی قوربان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شارەوانی هەولێر دەڵێت، لە چوار رۆژی جەژندا 6 هەزار و 360 تۆن زبڵ و پاشماوەی ئاژەڵی قوربانییان کۆکردووەتەوە. گوتەبێژی شارەوانییەکە دەڵێت، حاویەی تایبەتیان بۆ پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی داناوە، بەڵام بەشێکی خەڵک پابەند نەبوون و لە شەقامەکان فڕێیان داوە.
 
بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر کە ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (یەکشەممە، 2ـی تەمموز) بڵاویکردووەتەوە، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا لە سەنتەری شاری هەولێر 560 تۆن پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی و زیاتر لە 5 هەزار و 800 تۆن زبڵ کۆکراوەتەوە.
 
لە هەولێر شەش شارەوانی هەن. سیامەند کەریم، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی هەولێر ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ژینگەپارێزانی پاککردنەوە، رۆژانی جەژن لە ئەرکدا بوون و لە رێگەی شەش کۆمپانیاوە کە هەر کۆمپانیایەکی سەر بە شارەوانییەکی هەولێرە، شارەکەیان خاوێن راگرتووە.
 
گوتەبێژی شارەوانی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان بۆ پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی لە زۆرینەی گەڕەکاندا حاویەی تایبەتیان داناوە، بەڵام بەشێکی هاونیشتمانیان "پابەند نەبوون" و پاشماوەکانیان لە شەقام فڕێداوە؛ گوتیشی، "تیمەکان دەبوو لە هەرشوێنێک پاشماوەی ئاژەڵ هەبێت، شوێنەکەش بشۆن، چونکە هاوینە و بۆنێکی زۆر ناخۆشی بڵاودەکردەوە".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێکی سەرژمێری لە هەولێر، زانیاری لە هاونیشتمانییەک وەردەگرن. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئەو خێزانانەى ئامادەنین؛ دەتوانرێت وەڵامی 77 پرسیارەکەیان لێ وەربگیرێت

ئەو خێزانانەى ناویان بۆ سەرژمێرى تۆمار نەکراوە رۆژێکى دیکەیان لە بەردەمدایە بۆ ئەو هەنگاوە، ئەو خێزانانەى ناوچە کوردستانییەکانیش کە گەڕاونەتەوە بۆ سەرژمێرى، بەبێ ئامادەبوونى خۆشیان دەکرێت زانیاری ئەو 77 پرسیارەیان وەربگیرێت کە لە کۆتایی قۆناخى سەرژمێرى دەکرێت.