دوای دەستپێشخەریی نێچیرڤان بارزانی .. ئەمریکا پشتیوانی لە دەستپێشخەرییە بنیاتنەرەکان رادەگەیێنێت

02-06-2022
رۆژ عەلی زاڵە
رۆژ عەلی زاڵە @RojZalla
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداودا، سەبارەت بە دەستپێشخەریی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ نەهێشتنی ناکۆکییەکان و لێکنزیککردنەوەی لایەنەکان رایگەیاند "دەستخۆشی لەو سەرکردە عێراقییانە دەکەین کە دەستپێشخەریی بونیاتنەر دەکەن".
 
ئەو گوتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە رێگەی ئیمەیڵەوە، وەڵامی ئەم پرسیارەی دایەوە: لەسەر چەقبەستوویی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەکی نوێی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەیە بۆ ئەوەی لایەنەکان بگەیێنێتە رێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆکایەتیی عێراق، ئەمریکا پشتیوانی دەکات؟ ئەمریکا چۆن دەتوانێت هاوکاربێت لەو پرۆسەیەدا؟
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵام دا دەڵێت: "هیوادارین حکومەتی نوێی عێراق رەنگدانەوەی خواستی خەڵکی عێراق بێت و کاربکات بۆ وەڵامدانەوەی کێشەی حوکمڕانی، ئەمنی و ئابووریی عێراق".
 
هەروەها سەبارەت دەستپێشخەرییەکەی نێچیرڤان بارزانی نووسیویەتی : "ئێمە خۆشحاڵ دەبین بە کارکردن لەگەڵ هەر حکومەتێک کە سەروەریی عێراق و بەرژەوەندیی خەڵکی عێراق لە کرۆکی ئەجێنداکەیدا بێت، دەستخۆشی لەو سەرکردە عێراقییانە دەکەین، کە دەستپێشخەریی بونیاتنەر دەکەن بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەیە بەرەو پێش ببەن".
 
رۆژی 22-5-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی دادگەری و یەكگرتووی ئیسلامی کۆبووەوە و لەسەر نەهێشتنی ناکۆکی و ساردی نێوان لایەنەکانی کوردستان گفتوگۆیان کرد.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گفتوگۆکانی لەگەڵ لایەنەکاندا بە "باش" ناوبرد و جەختی لەسەر کاری پێکەوەیی کردەوە. هەروەها نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند کە کێشەی نێاون لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق زۆر کاریگەرییان لە بارودۆخی خەڵکی عێراق کردووە و دەبێ هەموو لایەنەکان بۆ رێککەوتن نەرمی بنوێنن.
 
رۆژی 25ـی ئایاری 2022، له‌ نووسینگەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سياسيى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو..
 
دوای کۆبوونەوەکە، مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راشكاوانه‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا و دۆخى ئێستاى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و زه‌مينه‌ى هاريكاريى هاوبه‌ش و كارى پێكه‌وه‌يى، تاوتوێ كرا". 
 
هەرچەندە هەست بە دۆخێکی سیاسی ئارام و هێوربوونەوە و لێک نزیکبوونەوەیەکی گشتی لەنێوان پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی پارتی و یەکێتی دەکرێت، بەڵام هێشتا پۆستی سەرۆککۆمار گرێکوێرەیەکی چارەسەرنەکراوی نێوان پارتی و یەکێتییە. 
 
دەقی پرسیاری رووداو و وەڵامەکەی گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:
 
رووداو: لەسەر چەقبەستوویی سیاسیی عێراق: دەستپێشخەرییەکی نوێی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەیە بۆ ئەوەی لایەنەکان بگەیێنێتە جۆرە رێککەوتنێک لەسەر پۆستی سەرۆکایەتیی عێراق، ئەمریکا پشتیوانی دەکات؟ ئەمریکا چۆن دەتوانێت هاوکاربێت لەو پرۆسەیەدا؟

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هیوامان ئەوەیە، کە حکومەتی نوێی عێراق رەنگدانەوەی خواستی خەڵکی عێراق بێت و کار بکات بۆ وەڵامدانەوەی کێشەی حوکمڕانی و ئەمنی و ئابووریی عێراق. ئێمە خۆشحاڵ دەبین بە کارکردن لەگەڵ هەر حکومەتێک کە سەروەریی عێراق و بەرژەوەندیی خەڵکی عێراق لە چەقی ئەجێنداکەیدا بێت، دەستخۆشیش لەو سەرکردە عێراقیانە دەکەین، کە دەستپێشخەریی بونیاتنەر دەکەن بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەیە بەرەو پێش ببەن
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.