موختاری گوندێکی سنووری ئامێدی: 10 گوللـە تۆپ لە نزیک گوندەکەمان کەوتنە خوارەوە

02-06-2022
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10 گوللـە تۆپ لە نزیک گوندی راڤینا لە دەڤەری بەرواری باڵا لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کەوتنەخوارەوە، ئەوە بە گوتەی موختاری گوندەکە.
 
رەفعەت ساڵح، موختاری گوندی راڤینا ئەمڕۆ پێنجشەممە 02-06-2022 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، گوللـە تۆپەکان کاژێر 03:30ـی دوای نیوەڕۆ ئاراستە کراون و گوتیشی: "تۆپبارانەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی لای خەڵك دروستکردووە." 
 
بەگوتەی ئەو موختارەی گوندی راڤینا، ئەو گوللـە تۆپانەی لە نزیک گوندەکەیان کەوتوونەتە خوارەوە لە لایەن سەربازانی سوپای تورکیا لە خاڵە سەربازییەکانی سنوورەکەوە ئاراستە کراون.
 
رەفعەت ساڵح گوتی، گوللـە تۆپەکان لەنێو باخ و زەوی هاونیشتمانییانی گوندەکە کەوتوونەتە خوارەوە.
 
لە ساڵی 2020ـەوە تورکیا چوار ئۆپەراسیۆنی بۆسەر پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە؛ دوایین ئۆپەراسیۆن بەناوی چنگ قوفڵ بوو کە 18ـی مانگی نیسان دەستیپێکرد. وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 118 گەریلا و کوژرانی 20 سەربازی سوپای وڵاتەکەی لەم ئۆپەراسیۆنەدا راگەیاندووە. لە بەرامبەردا هەپەگە کوژرانی 501 سەربازی تورکیا و گیانلەدەستدانی 32 گەریلای راگەیاندووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ستیڤن بیتنەر، ‌کۆنسووڵی گشتیی نوێی ئەمریکا

ئەمریکا ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهێزتر بکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێشوازیی لە کۆنسووڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر کرد. کۆنسووڵی نوێی ئەمریکا باسی لەوە کرد وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ برەودان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.