دادگەییکردنی لەیلا زانا بۆ دوو مانگی دیکە دواخرا

02-05-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لەیلا زانا، لە ئامەدی باکووری کوردستان بەشداری لە یەکەمین دانیشتنی دادگەییکردنی کرد کە چەندین تۆمەتی ئاراستەکراوە و لەسەرووی هەمووشیانەوە ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی، کە مەبەست لێی پەکەکە-یە. 
 
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی ئایاری 2024، لەیلا زانا، سیاسەتڤانی بەنێوبانگی کورد بەیاوەریی پارێزەرەکەی بەشداریکرد لە یەکەم دانیشتنی پرۆسەی دادگەییکردنی کە لە دادگەی سزاکانی شارۆچکەی فارقین لە ئامەد بەڕێوەچوو. 
 
داواکاری گشتیی کۆماریی، بەهۆی پۆستەکانی ساڵانی 2014-2015 لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا تۆمەتەکانی هاندان لە دژی دەوڵەت و نانەوەی ئاژاوە و ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستی خستەپاڵ لەیلا زانا. دادگەی سزاکانی شارۆچکەی فارقین لە ئامەد، تۆمەتنامەکانی لە مانگی تشرینی دووەمی 2022 پەسند کرد.  
 
ئەمڕۆش یەکەم دانیشتنی دادگەییکردنەکە بە ئامادەبوونی لەیلا زانا بەڕێوەچوو. دانیشتنی دادگەییکردنەکە بە بڕیاری دەستەی دادوەران، بۆ رۆژی 2ـی تەممووزی 2024 دواخرا.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی دەروازەی سەرزێڕ.

بەهۆی بەفربارینەوە دەروازەی سەرزێڕ لە سنووری دهۆک داخرا

بەهۆی بەفربارینەوە دەروازەی سەرزێڕ لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و باکووری کوردستان داخرا. بەڕێوەبەری دەروازەکە دەڵێ، تاوەکو سبەی بە داخراوی دەمێنێتەوە و ئەگەر کەشوهەوا ئاسایی بووەوە، ئەو کاتە بڕیاری کردنەوەی دەدەن.