12 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوا لە حکومەت دەکەن 20٪ـی قەرزی هاتووچۆ خۆشبێت

02-05-2023
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

12 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوای لێخۆشبوونی قەرزی کەڵەکەبووی سەرپێچی و پێبژاردنەکان و نوێکردنەوەی ساڵیانەی ئۆتۆمبێل بە رێژەی 20٪ دەکەن. بڕیاردەری لێژنەی یاسایی ئەنجوومەنەکەش دەڵێت: "ئەو لێخۆشبوونە بۆ حکومەتیش باشە، کە چونکە دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ زیادبوونی داهات."

بەپێی نووسراوێک، کە لەلایەن ئازاد محەممەدئەمین، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ناردووە، پێشنیازی لێخۆشبوونی قەرزی کەڵەکەبووی سەرپێچی و پێبژاردنەکانی شۆفێران و نوێکردنەوەی ساڵیانە بە رێژەی 20٪ کراوە.

محەممەد رەسووڵ، بڕیاردەری لێژنەی یاسایی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێشتر بەهۆی ئەو لێخۆشبوونەی بە رێژەی 15٪ بۆ قەرزە کەڵەکەبووەکانی کرێی ئاو و کارەبا کرا، حکومەت توانی داهاتێکی زۆر کۆبکاتەوە و هاووڵاتیانیش سوودمەندبوون و قەرزەکانیان گەڕاندەوە."

بە گوتەی محەممەد رەسووڵ، ئەو پێشنیازە لەلایەن 12 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاری سلێمانییەوە کراوە. گوتیشی: "پێشنیازەکە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و حکومەتیشە، بۆیە باشترە حکومەت بایەخی پێبدات و جێبەجێی بکات، بەتایبەت ئێستا خەڵکێکی زۆر هەن، کە قەرزیان لەسەر کەڵەکە بووە بەهۆی سەرپێچی و کامێراکانی هاتووچۆ و ساڵیانەی ئۆتۆمبێل کە نوێ نەکراوەتەوە."

نووسراوەکە رۆژی 26ـی مانگی نیسانی 2023 لەلایەن ئازاد محەممەدئەمین، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی واژۆکراوە و بۆ ئەنجوومەنی وەزیران نێردراوە، بەڵام پێشنیازەکە لە رۆژی 16ـی نیسان لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنەوە پێشنیاز کراوە.

ساڵی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند جارێک دانەوەی قەرزەکانی ئاو و کارەبای لەسەر هاووڵاتیان کەمکردەوە بە پشتبەستن بە لێخۆشبوونی رێژەی 15٪ لە کۆی قەرزەکان و دواتریش قەرزەکە ئەو پێشینانەشی گرتەوە، کە پێشتر درابوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێك کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، تۆمەتبارێك کە کارمەندە لە فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆ، دەستگیركرا و رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرا.