رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە جینۆسایدی کوردانی فەیلی لە هەولێر رایگەیاند، کوردانی فەیلی زۆر ئازایانە رووبەڕووی هەوڵەکانی سڕینەوەیان بوونەوە و گومانی تێدا نییە 12 هەزار فەیلی شەهیدکراون. پێشنیازیشی کرد سەنتەرێک بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی فەیلییەکان لە هەولێر دابمەزرێنرێت.
سەرۆک بارزانی لە گوتارەکەیدا داوای قەرەبووکردنەوەی سەرجەم قوربانییانی جینۆساید و گەڕاندنەوەی مافەکانیانی کرد.
کۆنفرانسەکە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک کۆنفرانسی زانستییە بۆ تیشکخستنەسەر جینۆسایدی گەلی کورد. سەرۆک بارزانی رایگەیاند، فەیلییەکان دڵسۆزانە لەپێناو کوردستاندا کاریان کردووە و لە ناوچەی عەکاشات چەکی کیمیایی لەسەر فەیلییەکان تاقیکراوەتەوە.
لە دەستپێکی گوتارەکەیدا، سەرۆک بارزانی بە شێوەزاری کەلهووڕی گوتی، "خوشک و برا فەیلییەکان، خۆش هاتن وەبان چاو."
دوای پێشوازیکردنی میوانان و ئومێدخواستن بۆ سەرکەوتنی کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی جینۆسایدی کوردانی فەیلی، سەرۆک مەسعود بارزانی رایگەیاند، "ئەوەی باوەڕمان پێهێناوە ئەوەیە کوردانی فەیلی بەشێکی سەرەکیی دانەبڕاون لە گەلی کورد و زۆر تێکۆشەرانە بەرگرییان لە دژی هەموو ئەو هەوڵانە کرد کە بۆ توانەوەیان، لە دژیان کرا، سەرباری هەموو ئەو هەوڵانەش پارێزگارییان لە ناسنامە و کولتووریان کرد، سەرباری ئەوە رووبەڕووی چەوسانەوەیەکی دووجەمسەری بوونەوە، خەباتکارانی فەیلی پێشەنگانە رۆڵیان هەبوو لە دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و رۆڵیان لە سەرکردایەتیکردنی شۆڕشی ئەیلوول و رەنگبێت زۆرێک لە ئامادەبووان بزانن سەرکردایەتییە باڵاکان لە دەستی فەیلییەکان بوو، وەکو سکرتێری حیزب، سەرۆکی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و سەرۆکی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و پۆستی دیکەی گرنگیش."
لەبارەی جینۆسایدی فەیلییەکان، سەرۆک بارزانی رایگەیاند، "رژێم [ـی بەعس] بە هەموو شێوازێک هەوڵی دا بۆ ئەوەی لە هەڵوێستە نیشتمانی و نەتەوەییەکانیان دایان ببڕێنێت و هەوڵیان دا لە نەتەوەی خۆیان دایان بماڵێنن، بەڵام سەرجەم هەوڵەکان شکستیان هێنا، بۆیە پەنایان بۆ شێواز و میکانیزمی وەحشییانە برد، لەوانە دەربەدەرکردنیان بە پاساوی ئەوەی بیانیین، هەروەها دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی گواستراوە و نەگواستراوەیان، لە هەموو ئەوانەش خراپتر، ژمارەکە رەنگە زیاتر بێت، بەڵام ئەو ژمارەی دڵنیایە و گومانی تێدا نییە، 12 هەزار گەنجی فەیلییە لە تەمەنی 18 بۆ 30 ساڵ بەشێوەیەکی وەحشییانە لەنێوبران و تاوەکو ئێستا کەس نازانێت لە کوێ نێژراون، بە دڵنیاییەوە لە ساڵی 1981 تاقیکردنەوەی کیمیایی لە ناوچەی عەکاشات لەسەر 300 گەنجی فەیلی کرا، دوای ئەوەش هەمان پڕۆسە بەسەر نزیکەی 150 گەنجی بارزانی کرا کە لەنێوبران."
جینۆسایدی فەیلییەکان بەشێکە لە زنجیرەی ئەو تاوانانەی دژی گەلی کوردستان کراون. سەرۆک بارزانی گوتی، "هەمووشمان ئەو کارەسات و جینۆسایدەمان بینی کە بەسەر ئێزدییەکاندا هات کە لە سەروو هەموو پێشبینییەکانەوە بوو."
سەرۆک بارزانی رایگەیاند، "گەلی ئێمە ئەو تاوانانە لەبیرناکات، بەڵام کاتێک دەرفەتی بۆ هاتە پێشەوە خۆش بوو، بەوەی نە تۆڵەی کردووەتەوە و نە تۆڵە دەکاتەوە، بەڵام ئەو تاوانانە لەبیرناکات."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ