لە سلێمانی کوڕێک 'بە بەڵگەنامەی ساختە' خانووی دایکی دەفرۆشێت؛ دوای 21 ساڵ لە دادگە وەریدەگرێتەوە

02-05-2023
نزار جەزا
 ئەو خانووەی کە سێ جار کڕین و فرۆشتنی پێوە کراوە
ئەو خانووەی کە سێ جار کڕین و فرۆشتنی پێوە کراوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە گەڕەکێکی سلێمانی کوڕێک 21 ساڵ پێش ئێستا خانوویەکی دایکی بە بریکارنامەیەک فرۆشتووە، تائێستا دوو دەستی کردووە و دووجار تاپۆکراوە، دواتر دایکەکە سکاڵای یاسایی تۆمارکردووە کە ئاگاداری فرۆشتنی خانووەکەی نییە و بریکارنامەکەش تەزویرە.
 
دوایین کەس کە خانووەکەی کڕیوە دەڵێت، ئەو بە فەرمی کردوویەتی بە ناوی دایکیەوە و ئاگاداری ساختەکاریی لەو شێوەیە نییە. دەشڵێت، لە ساڵی 2010 زانیویەتی گرفتی تێدایە، لە 2017ش لە دادگەی سلێمانی کاتێک ئەو بنەماڵەیە سکاڵایان تۆمارکرد، ئەوان سکاڵاکەیان بردووەتەوە، بەڵام دواتر بە چەند دانیشتنێکی دیکەی دادگە، خانووەکەیان خستووەتەوە سەر ناوی خۆیان.
 
شاباز شەفیق، ئەو گەنجەی خانووی لێوەرگیراوەتەوە دەڵێت، "ساڵی 2004 ئەم خانووەمان بەبێ هیچ کێشەیەک لە دوو کەس کڕی، پارەمان داوە و تاپۆمان کردووە، ئەو دوو کەسەش لە ساڵی 2022دا لە کەسێکیان کڕیوە بە بریکارنامەی گشتیی دایکی. ئەم کوڕە بە فەرمی فرۆشتوویەتی و پارەی خۆی وەرگرتووە و پێی چوونەتە ئەوروپا، دواتر گەڕاونەتەوە و ئێستا دەڵێن بریکارنامەکە تەزویرە."
 
برای ئەو کوڕەی خانووەکەی دایکی فرۆشتووە، ئێستا پارێزەری دۆسیەکەیە و دەڵێت: "خانووەکەمان دوو دەستی کردووە، دەستی یەکەم بە تەزویر کڕیویەتی، دەستی دووەمیش دوای ئەوەی کڕیویەتی زانیویەتی تەزویرە، بەڵام سکاڵای تۆمارنەکردووە، ئێمەش وەک خاوەن ماڵەکە سکاڵامان لەسەر هەموویان تۆمارکردووە و دادگەی بەرایی سلێمانیش مافی بۆ گەڕاندینەوە."
 
زانا تۆفیق نووری، پارێزەر و برای ئەو کەسەی خانووەکەی فرۆشتووە گوتی، "لە دادگەکانی هەولێر خانووەکەمان وەرنەگرتووەتەوە، بەڵکو لە دادگەی بەرایی پێنجی سلێمانی وەرمانگرتووەتەوە، دواتر پارێزەرەکەی ئەو ماڵە ئیستئنافی کردووە و دۆڕاوە، پێداچوونەوەی کردووە و هەر دۆڕاوە، تەسحیحی کردووە هەر دۆڕاوە، لە کۆتاییدا ئەنجامی کۆتایی وەرگرتووە، ئێمەش بڕیارەکەمان جێبەجێکردووە".
 
ئەو خانووە دەکەوێتە گەڕەکی بەختیاریی شاری سلێمانی و رووبەرەکەی 185 مەتر دووجایە، بە بڕیاری دادوەر، تۆماری خانووبەرەی یەکی سلێمانی بڕیارەکەی جێبەجێ کردووە. 
 
رێبوار عومەر، جێگری بەڕێوەبەری تۆمارکردنی خانووبەرەی یەکی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، "ئەم بریکارنامەیە کە هاتووەتە لای ئێمە مۆر و واژۆی دادنوسی پێوەبووە، بۆیە کاری پێکراوە، بەڵام دواتر کە ئەم کێشەیە چووەتە دادگە، دەرکەوتووە کە تەزویرە."
 
ئەو کێشەیە دووبارە لەلایەن دوایین کەس کە خانووەکەی کڕیوە، خرایەوە نێو دادگە، سکاڵای یاسایی لەسەر هەموو ئەو کەسانە تۆمارکرد کە لەدەستی یەکەوە خانووەکەیان فرۆشتووە تاوەکو گەیشتووە بە ئەو.
 
دوایین کەس خانووەکەی بە 85 هەزار دۆلار کڕیوە، ئێستا هەم پارەکەی هەم خانووەکەی لەدەست چووە، بەگوتەی پارێزەرەکەی، بۆئەوەی مافی خۆی وەربگرێتەوە؛ پێویستە بچێت سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەسانە تۆمار بکات کە خانووەکەی لێکڕیون، ئەوانیش دوو کەسن کە یەکێکیان لە ژیاندا نەماوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.