رووداو دیجیتاڵ
لە ناوەندی قەزای کۆیە، زیندانییەک لە دەست پۆلیس هەڵدێت و قایمقامیش دەڵێت، "مەفرەزەی هێزە ئەمنییەکان ئاگادارکراونەتەوە بۆ ئەوەی بە زووترین کات دەستگیری بکەنەوە."
ئەمڕۆ سێشەممە 02-05-2023، تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، زایندانییەک لەکاتی گواستنەوەیدا لە بنکەیەکی پۆلیسەوە بۆ ئاسایش، لە دەست پۆلیس هەڵاتووە.
تاریق حەیدەری گوتی، "تاوانبارەکە دۆسیەی لە پۆلیس داخرابوو، بەڵام لە ئاسایش تۆمەتی دیکەی لەسەر بووە، بۆیە لەکاتی گواستنەوەیدا هەڵاتووە."
قایمقامی کۆیە ئاماژەی بەوەکرد، هەموو مەفرەزەی هێزە ئەمنییەکان ئاگادارکراونەتەوە بۆ ئەوەی بە زووترین کات بیدۆزنەوە و ببرێتە بەردەم دادوەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ