نێچیرڤان بارزانی و موحسین مەندەلاوی جەخت لە گرنگیی پەسندکردنی بودجەی عێراق دەکەنەوە

02-05-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد و کۆبوونەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكاريى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عێراق و جەختیان لە پەسندکردنی بودجەی گشتیی عێراق کردەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 02-05-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەبارەی دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، كار و به‌رنامه‌ى حكومه‌تى فيدراڵی، پڕۆژه‌ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا قسەیان  کردووە.
 
نێچیرڤان بارزانی و موحسین مەندەلاوی "هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكاريى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عێراق بۆ تێپه‌راندنى سه‌ختييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى سه‌قامگيريى سياسيى وڵات."
 
رۆژی یەکشەممە، 02-04-2023، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە نووسراوێک رەشنووسی بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025ـی رەوانەی لیژنەی دارایی پەرلەمان کرد.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەیاندا جه‌ختيان له‌ پێويستى و گرنگيى په‌سه‌ندكردنى ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق و جێبه‌حێكردنى كارنامه‌ى حكومه‌ت كرده‌وه‌.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە