باران کۆڵان و شەقامەکانی زاخۆی پڕ لە ئاو کردووە

رووداو- زاخۆ

بەهۆی بارینی بارانێکی زۆر لە زاخۆ 80%-ی کۆڵان و شەقامەکانی ئەو شارە پڕ لە ئاو بووە و هاتووچۆی لەنێو ئەو قەزایەدا سەختکردووە.

رۆژی سێشەممە 2-5-2017 بارانبارین لە باشووری کوردستان دەستیپێکردەوە بەڵام لە پارێزگای دهۆک بارانەکە تووندتر بووە.