هاونیشتمانییەک لە چەمچەماڵ بە هەورەبرووسکە گیانی لەدەستدا

02-04-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ژنێک لە گوندێکی سنووری چەمچەماڵ بە هەورە برووسکە گیانی لەدەستدا. 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، دووی نیسان، شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، هاونیشتمانییەکی دانیشتووی گوندی کانی بناوی سەر بە ناحیەی تەکیەی چەمچەماڵ، بە هەورە برووسکە گیانی لەدەستدا."
 
هاونیشتمانییەکە ناوی هەڵاڵە محەممەد رەحیمە.
 
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ گوتیشی: "ئەو هاونیشتمانییە پێش گەیاندنی بە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ گیانی لەدەستدابوو و دوای توێکاری لە دادپزیشکی چەمچەماڵ دەرکەوت هۆکاری مردنەکەی بەهۆی هەورە برووسکەوە بووە". 
 
بە گوتەی شەریف رەحیم، تەرمی هاونیشتمانییەکە دوای تەواوکردنی رێکارەکانی دادپزیشکی، رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی نێو قوتابخانەیەک

پەروەردەی سلێمانی لێپێچینەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیە دەکات کە سەری 7 قوتابی تاشی

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، بەڕێوەبەری قوتابخانەی رازی، بەبێ رەزامەندیی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە لێدوانی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن داوە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانیی تۆمەتبار کردووە بەوەی پێداویستییەکانی بینای قوتابخانەکەی بۆ دابین نەکردووە، بۆیە لێپێچینەوەی تووندی لەگەڵ دەکرێت.