بەڤیدیۆ؛ شەڕێکی سەخت لەنێوان تورکیا و پەکەکە لە سنووری ئامێدی

02-04-2025
سەنگەر عەبدولڕەحمان
سەنگەر عەبدولڕەحمان @sangarrudaw
هاونیشتمانییەک بۆ رووداو باسی شەڕەکە دەکات
هاونیشتمانییەک بۆ رووداو باسی شەڕەکە دەکات
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

شەڕ و پێکدادانی سەخت پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەڤەری نهێلی روویدا، شاهێدحاڵێک بە روودای راگەیاند، تورکیا بە چەکی قورس ناوچەکەی بۆردوومان کردووە. 
 
بەگوێرەی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە بۆ رووداو نێردراون، شەڕێکی سەخت لە نزیک گوندەکانی بەلاڤە، گوهەرزێ، بەرچێ، سەرگەلێ و سگێری سەر بە ناحیەی دێرەلووکی قەزای ئامێدی روویداوە. 
 
فایەق بلاڤەیی، دانیشتوویێکی گوندی بلاڤەیە لە دەڤەری نهێلی بە رووداوی راگەیاند، شەڕەکە بە دووری کەمتر لە کیلۆمەترێک لە گوندەکەیان روویداوە. ئاماژەی بەوەش کرد، لە بۆردوومانەکەدا چەکی قورس بەکارهاتووە "و بۆردوومانەکە زۆر سەخت بوو." 
 
بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە. ئەوان لە گوندەکەیان گیریان خواردووە و بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا، ناتوانن 100 مەتر دووربکەونەوە. 
 
هاونیشتمانییەکە باسی لەوە کرد، بەردەوام شەڕ لە نزیک گوندەکەیان هەیە کە ژیانی سەخت کردووە، بەجۆرێک "ژیان نەماوە، کە گوندەکانمان بەرەو چۆڵبوون دەچن."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی نێو شاری کەرکووک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

شارەوانیی کەرکووک: هیچ مەترسییەک بۆ رووخاندنی خانووە زێدەڕۆکان نییە

دوای ئەوەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکانی عێراق فەرمانی بە هەموو پارێزگاکان [جگە لە کەرکووک] کرد رێکارە یاساییەکانی تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان دەستپێبکەن، هاونیشتمانیانی شارەکە مەترسیی ئەوەیان هەیە خانووەکانیان تێکبدرێت. بەڵام سەرۆکی شارەوانیی کەرکووک لە رێگەی رووداوەوە دڵنیایی دەدات.