رووداو دیجیتاڵ
جێگری بەڕێوەبەری گەشتیاری و میراتە کولتوورییەکانی پارێزگای ورمێ دەڵێت، "سەردانیکردنی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی پاریزگای ورمێ بەراورد بە هەمان ماوەی پار، 18٪ زیادی کردووە".
رەزا حەیدەری، جێگری بەڕێوەبەری گەشتیاری و میراتە کولتوورییەکانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، "لە 10 رۆژدا، یەک ملیۆن و 505 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیاری و مێژووییەکانی پارێزگاکەیان کردووە."
جێگری بەڕێوەبەری گەشتیاری و میراتە کولتوورییەکانی پارێزگای ورمێ گوتی، ژمارەکە دەریدەخات کە سەردانی گەشتیاران بۆ پارێزگاکە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، 18٪ زیادی کردووە.
رەزا حەیدەری ئاماژەی بەوەشکرد، 42 هەزار و 954 گەشتیار لە وان چوونەتە مۆزەخانەکانی ورمێ، کە ئەو ژمارەیە بەراورد بە ئاماری ساڵی رابردوو، 34٪ زیادی کردووە.
پارێزگای ورمێ خاوەنی 20 شوێنی گەشتیاریی دیارە.
لە پشووی نەورۆزدا گەشتیاری زۆر لە ناوچە جیاوازەکانی ئێرانەوە سەردانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەتایبەتی شارە سنوورییەکان دەکەن.
لە شارە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا بازاڕی فرۆشتنی کەلوپەلی بیانی هەیە و گەشتیاران کەلوپەلی نێوماڵ و جلوبەرگ لەو بازاڕانە دەکڕن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ