دادگەی فیدراڵی لەبارەی سکاڵایەک لە دژی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

02-04-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سبەی چوارشەممە دادگەی فیدراڵیی عێراق تاوتوێی سکاڵایەک دەکات، کە لە دژی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، سکاڵاکە لەلایەن ئەندامێکی لیژنەی دارایی و لە دژی بڕیاری ناردنی 618 ملیار دینار لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر سەرۆکوەزیران تۆمار کراوە.
 
بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی، بڕیارە سبەی چوارشەممە، 3ـی نیسانی 2024ی دادگەی باڵای فیدراڵی بۆ تاوتوێکردنی سکاڵایەک کۆببێتەوە کە لەلایەن مستەفا سەنەد، پەرلەمانتار و ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە تۆمارکراوە.
 
ئەو پەرلەمانتارە لە سکاڵاکەیدا داوای لە دادگەکە کردووە بڕیار لە نادروستیی بڕیاری ژمارە 24037ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بدات، کە لە رۆژی 14-1-2024 دەریکردووە و تایبەتە بە ناردنی 618 ملیار و 587 ملیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق ژمارە 13ـی ساڵی 2023.
 
پەرلەمانتارەکە لە سکاڵاکەیدا، دەڵێت ئەو بڕگە و بڕیارە پێچەوانەی دەقەکانی یاسای گشتی بودجەی عێراقە.  
 
عارف حەمامی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی سکاڵاکەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سکاڵاکە لەسەر ئەوە تۆمارکراوە گوایە ناردنی پارەکە پێچەوانەی بڕگەکانی یاسای بودجەیە و داهاتەکانی هەرێمی کوردستان وەرنەگیراوە و نابێت پارەی بۆ رەوانە بکرێت، بەڵام دیارنییە دادگەکە بڕیار دەدات بڕیاری ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە یان نا."
 
بەغدا 12.67٪ـى خەرجیی راستەقینەى مووچەى فەرمانبەرانى عێراق دەداتە هەرێمى کوردستان، کە تێکڕا مانگانە زیاتر لە چوار تریلیۆن و 916 ملیار دیارە، بە گوێرەى ئەو رێژەیە پشکى هەرێمى کوردستان لە نێوان 600 بۆ 620 ملیار دینار دەبێت.
 
رۆژی 14-1-2024، دوای سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و لایەنەکان، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی 618 ملیار دینار بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2024ـدا.
 
رۆژی 1ی شوباتی 2024 وەزارەتی دارایی عێراق 618 ملیار دینارەکەی رەوانەی هەرێمی کوردستان كرد. دواتر لەماوەی هەفتەیەک مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشکرا.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."