رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە پیاوێکی تەمەن 44 ساڵ لەلایەن برای هاوژینەکەیەوە لە سلێمانی کوژرا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ کاژێر 4:00ـی ئێوارە پیاوێکی تەمەن 44 ساڵ لەنێو پارکی سەرچنار بە دەستڕێژی گوللە کوژرا.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئەوەشی گوت: "تۆمەتباری سەرەکیی رووداوەکە برای هاوژینەکەیەتی و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە."
رووداو زانیویەتی، کوژراوەکە دوو فیشەکی بەرکەوتووە و پاش توێکاری لە پزیشکی دادی سلێمانی، تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، ئەو کەسەی کوژراوە "شۆفێری ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بووە، بەداخەوە کە بەو رووداوە دڵتەزێنە گیانی سپارد."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ