‎دلاوەر ئاژگەیی: پرسی هەڵبژاردن و کورسییەکانی کۆتامان بردە ئۆفیسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا

02-03-2024
سیروان عەباس
نیشانەکردن دلاوەر ئاژگەیی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت: سیاسەتی عێراق بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان و قووڵکردنەوەی کێشەکانمان گەیاندە ئۆفیسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا، ئەوانیش پشتگیریی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە.
 
شەممە، 02-03-2024، دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بە سەرۆکایەتی شاندێکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا، سەردانی ئۆفیسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپامان کرد و، "چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەروەها پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەورووپامان تاوتوێکرد."
 
دلاوەر ئاژگەیی گوتی، تەوەرێکی سەرەکیی دیدارەکە بریتی بوو لە دواپەرەسەندنەکانی بارودۆخی سیاسی، ئەمنی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق. "پرسی لاوازکردنی سیستەمی فیدراڵی و ئەو هەوڵ و رێکارە سیاسی، ئابووری و ئەمنییانەی کە بەمەبەستی لاوازکردنی هەرێمی کوردستان لە ئارادان، خرانەڕوو و داوامان کرد کە یەکێتی ئەورووپا و وڵاتانی ئەندام بەردەوام بن لە پشتگیریی هەرێمی کوردستان."
 
بە گوتەی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا "‎پرسی دیموکراسی و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان و کاریگەریی نەمانی سیستەمی کۆتا بۆ پێکهاتەکان لەلایەن دادگەی فیدراڵیی عێراق، خرانە بەر باس و گفتوگۆ و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستان بابەتێکی دیکەی دانیشتنەکە بوو و، داواکرا یەکێتیی ئەورووپا وەکو مەزنترین دامەزراوەی دیموکراتی لە جیهان، هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە زووترین کاتدا ئەنجام بدرێت."
 
دلاوەر ئاژگەیی ئاماژەی بەوەش کرد، "لایەنی ئەورووپی پشتگیری خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و بۆچوونی خۆیان لە سەر بابەتەکان خستەڕوو، بەڵێنیشیان دا بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتیی لە هەرێمی کوردستان بکەن."

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".