نیوەی کۆمپانیاکانی بەشدار لە پێشانگەی هەولێر بۆ ئۆتۆمبێل چینین؛ فرۆشیان زۆر بووە

03-03-2024
هۆرڤان رەفعەت
کۆمپانیا چینییەکانی بواری ئۆتۆمبێل هەوڵدەدەن بازاڕی عێراق کۆنترۆڵ بکەن
کۆمپانیا چینییەکانی بواری ئۆتۆمبێل هەوڵدەدەن بازاڕی عێراق کۆنترۆڵ بکەن
نیشانەکردن ئۆتۆمبێل
A+ A-
رووداو  دیجیتاڵ

کۆمپانیا چینییەکان لەسەدا 50٪ـی جێگەکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیان لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ ئۆتۆمبێل کۆنترۆڵ کردووە. ئۆتۆمبێلی چینی ئەوەندە فرۆشیان زۆر بووە، بەشێکیان ئێستا دوو بۆ سێ مانگ پێش گەیشتنیان بە خاکی هەرێمی کوردستان، فرۆشراون.
 
گەنجێک بەناوی کاربین دەروێش، ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل نزمی هەبوو، بەڵام ماوەی شەش مانگە ئۆتۆمبێلێکی چینیی مۆدێل نوێی بە پارەیەکی کەمتر کڕیوە و، دەڵێ "زۆریش لێی رازیم."
 
کاربین دەروێش، بەکارهێنەری ئۆتۆمبێلی چینی لە هەولێر، بە رووداوی گوت "بڕیارمدابوو ئۆتۆمبێلێکی چینی بکڕم، چونکە تایبەتمەندیی زۆری تێدابوو، کە بینیشم بژاردەی ئەوەم هەیە ئۆتۆمبێلەکە بە شێوازی قیست بکڕم، بڕیارمدا ئۆتۆمبێلە کۆنە بچووکەکەم بفرۆشم و بە قیست ئۆتۆمبێلێکی نوێ بکڕم، ئێستا مانگانە قیستێکی کەمیش دەدەم."
 
لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ ئۆتۆمبێل، کۆمپانیا چینییەکان تەنگیان بە کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێلی وڵاتانی دیکە هەڵچنیوە. ئەگەرچی دیزایینەکانیان تاڕادەیەک نزیکە لە ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکانی دیکە، بەڵام بەهۆی گونجاویی نرخ و شێوازی فرۆشتنەوە، بازاڕێکی باشیان هەیە.
 
کۆمپانیایەک ساڵی 2023 زیاتر لە 12 هەزار ئۆتۆمبێلی چینیی بۆ هەرێمی کوردستان هاوردەکردووە، لەکاتێکدا بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو ساڵە زیاتر لە 122 هەزار ئۆتۆمبێل بە هەموو جۆرەکانییەوە هاوردە کراون، واتە ئەم کۆمپانیایە بەتەنیا رێژەی نزیکەی 10٪ـی سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی هاوردە کردووە.
 
بەدر محەممەد، سەرپەرشتیاری فرۆشتن لە کۆمپانیای ئێم جی بە رووداوی گوت ئەوان خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن وەکو چاککردنەوە و دەستخستنی پارچەی یەدەگ پێشکەش دەکەن، هەروەها نرخەکانیان کەمکردوونەتەوە و گونجاندوویانن لەگەڵ خواستی خەڵک، تاوەکو ئۆتۆمبێلەکە زیاتر بڵاوببێتەوە. 
 
هەرێم عەتار، نوێنەری کۆمپانیای جیلییە و لە پێشانگەکەوە بە رووداوی گوت "ئێمە قیستمان هەیە، هەر ئۆتۆمبێلە و بە شێوازی خۆی قیستەکەی گۆڕانکاری بەسەردا دێت، پێشەکییەش بە دڵی کڕیارە، پێشەکییەکە چەند بدات مانگانەکەی ئەوەندە دەبێت کە بۆی دەگونجێت."
 
رەزوان محەممەد، سەرپەرشتیاری فرۆشتن لە کۆمپانیای جیتور دەڵێ، دیزایینی ئۆتۆمبێلەکانی ئێمە زۆر سەرنجڕاکێشن، هەروەها هەوڵمانداوە کوالێتیی ئۆتۆمبێلەکانیشمان باشترین بێت."
 
شێوازی فرۆشتن بە قیست و کەمکردنەوەی نرخ بەردەرگەی کۆمپانیا چینییەکانی جەنجاڵکردووە.
 
زۆریی فرۆشی ئۆتۆمبێلی چینی وا دەکات چاوەڕوان بکرێت؛ لەماوەی داهاتوودا کۆمپانیا چینییەکان بەتەواوی بازاڕی عێراق لە بواری ئۆتۆمبێل کۆنترۆڵ بکەن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی لە جنێڤ. وێنە: AFP

عێراق تاوتوێی بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەکات

دوای زیاتر لە 16 ساڵ راوەستان، عێراق دانوستاندنەکانی بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەی گشتی پەیوەندییەکانی بازرگانیی دەرەکی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: خۆیان بۆ کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ تیمی تایبەت بۆ بەئەندامبوونی عێراق ئامادە دەکەن.