رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا کۆبووەوە و رایگەیاند، پرۆسه‌ى چاكسازى و رێكخستن و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت و پرۆسه‌كه سه‌رده‌خه‌ن.
به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 02-03-2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ژه‌نه‌راڵ ماتيو ماكفارلان، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كەدا شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماده‌یبوون.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى و رێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و هاوئاهەنگی نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وەى تيرۆر تاوتوێ كران.
لە کۆبوونەوەکەدا نێچيرڤان بارزانى سوپاسی پشتگيريیەکانی ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانانی کردووە بۆ هێزەکانی پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و رایگەیاندووە، وێڕاى به‌ربه‌ست و كێشه‌كان، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پابه‌نده و له پرۆسه‌ى چاكسازى و رێكخستن و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت و پرۆسه‌كه سه‌رده‌خه‌ن. هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌مريكا و وڵاتانى ديكه‌ى دۆستى كرد بۆ هاوكارى و پشتگيرييان له پرۆسه‌كه.
نێچيرڤان بارزانى و ماتيو ماكفارلان هاوڕابوون كه هێشتا داعش له عێراق و سووريا مه‌ترسييه‌كى "راسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌كات." وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جه‌خت له گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكارى و هاوئاهەنگی پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق كرایەوە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كيى داعش.
وەک سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان دەڵێت، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا، دۆخى كه‌مپى هۆل له سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ