رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بە بوونی کەشێکی ئەرێنیی گفتوگۆکان دەکات لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە هەولێرەوە پشتگیریی رێکخراوەکەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا راگەیاند.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه، 2-3-2023) له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر، پيشوازى له ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان كرد.
له کۆبوونەوەکەیاندا کە به ئاماده‌بوونى جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان کرا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌نگاوەكان و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان، كارنامه‌ى حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و دۆخى شنگال، تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا پووخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى بنه‌ماكان و ڕێككه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق و كارنامه‌كه‌ى خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه‌شێكى ئه‌رێنى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا هه‌يه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، چاوه‌ڕوانيش هه‌يه، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكومه‌ت جدييه. هه‌روه‌ها رۆڵى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌زرنرخاند.
لەکۆبوونەوەکەدا سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان "خۆشحاڵيى خۆى به هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا نيشان دا و پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى بۆ هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان دووپات كرده‌وه".
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌دا باسی هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرا. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه "وە‌ك سە‌رۆكی ھە‌رێمى كوردستان، لەكاتی یاسایيی خۆیدا رۆژی ھە‌ڵبژاردن دیاری دە‌كات و، دە‌بێ لە‌مساڵدا ھە‌ڵبژاردن ئە‌نجام بدرێت".
"هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستى و گرنگيى جێبه‌حێكردنى رێككه‌وتنى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال، تاوەکو ببێته هانده‌ر و رێخۆشكه‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره ئێزدييه‌كان بۆ سه‌ر زێد و ناوچه‌كانيان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌يان".
ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيش، هەر بەپێی راگەیەندراوەکە "سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان دووپاتى كرده‌وه چاره‌سه‌ركردنى كێشه ناوخۆييه‌كان و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كان، پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى عێراق و له ده‌ره‌وه‌ش به‌هێز ده‌كات". لە کۆبوونەوەکەدا چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌ر بوون.
دەقی گوتەکانی ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر:
بەڕێزان لە میدیاکانەوە، سوپاس بۆ ئامادەبوونتان.
زۆر دڵخۆشم کە جارێکی دیکە لە هەرێمی کوردستانی عێراقم. لە سەردانەکانی پێشوومدا بۆ ناوچەکە، لەوانەش وەک کۆمیساریای باڵای پەنابەران، هەمیشە لە ناخەوە کاریگەر بووم بە بەخشندەیی و هاوسۆزی گەلی کوردستان بەرامبەر بەو کەسانەی لە ململانێ و کارەسات هەڵدێن.
ئەمڕۆ لەنێو وێرانکارییەکانی بوومەلەرزەکانی سووریا و تورکیادا، دەمەوێت لە دڵەوە سوپاسی ئێوە بکەم کە جارێکی دیکە دەستی هاوکاریتان درێژکردووەتەوە. تازە کۆتاییم بە کۆبوونەوە بەرهەمدارەکان هێناوە لەگەڵ سەرۆک و سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان.
سوپاسی ئەوانم کرد بۆ هاوبەشی نزیکیان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان. ئێمە باسی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا کرد و وەک لەوێ گوتم، گواستنەوە لە بەڕێوەبردنی بەردەوامی قەیرانەکانەوە بۆ دیالۆگێکی رێکخراو و دامەزراوەییتر لە بەرژەوەندی و بە قازانجی هەمووانە.
کۆمەڵێک پرس پێویستیان بە رێککەوتنە، لەوانە؛ بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2023، یاسای نەوت و گاز، هاوکاریی ئەمنی بەهێزتر، جێبەجێکردنی خێرای رێککەوتنی شنگال و کۆتاییهێنان بە دیالۆگی کەرکووک، بەڵام لە گفتوگۆکانمدا چ لێرە و چ لە بەغدا؛ هەستم بە پابەندبوونێکی راستەقینە کرد بۆ هەنگاونان بەرەو پێشەوە و داوا لە هەمووان دەکەم ئەم پابەندبوونە بگۆڕن بۆ راستی.
بەڕێزان..
حوکمڕانیی باش، رێزگرتنە لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین، هەروەها پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی گشتگیر، بەردی بناخەی سەقامگیری و بزوێنەری خۆشگوزەرانین. هانی هەموو ئەکتەرە سیاسییەکانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەدەم پێکەوە کار بکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی هەڵبژاردنی دواکەوتووی پەرلەمانی ئەمساڵ ئە‌نجام بدرێت. روانگە هەمەچەشنەکان، تەنانەت دژبەیەکەکان و رەخنەی بونیاتنەر، دەماری ژیانی هەر دیموکراسییەکن. سەرەڕای ناکۆکی قووڵ، داوا لە هەمووان دەکەم کە بەرژەوەندی گەل لە هەرێمی کوردستانی عێراق بخەنە پێشەوە.
بەڕێزان..
رێزگرتنی تەواو بۆ بنەماکانی سەروەری و یەکپارچەیی خاک و دراوسێیەتی باش لە هەموو کاتێکدا پێویستە.
داوا لە هەمووان دەکەم کە پەیڕەوی لە دیالۆگ و دیپلۆماسی بکەن و زۆرترین دان بەخۆداگرتن بەکاربهێنن، بۆ رێگریکردن لە ناسەقامگیریی زیاتر و کۆنتڕۆڵکردنی مەترسیی هەڵکشانی گرژی لە ناوچەکەدا.
لە کۆتاییدا با ئەوەی لە بەغدا گوتم، دووبارەی بکەمەوە؛ سەردانەکەم سەردانێکی هاوسۆزی و ئومێدە بۆ داهاتوو.
بەڵام گەیشتن بە سبەینێیەکی باشتر، پێویستی بە کردەوەی ئەمڕۆیە. ئەوەش دیپلۆماسییەکی یەکلاکەرەوە، گفتوگۆی بونیاتنەر و بوێرییەکی بۆ سازشکردنی پێویستی دەوێت.
دوای کۆبوونەوە و گفتوگۆکانم، دڵنیام کە پێشکەوتنی گرنگ ئێستا بە تەواوی دەکرێت بێتە ئاراوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق وەستاوە بۆ ئەوەی هاوکاریی بونیاتنانی ئەو ئایندە باشترە بکات کە شایەنی خۆیانە.
رێگەم بدەن تێبینییەکی کەسیم بڵێم. من لە رابردوودا چەندین جار وەک کۆمیساری باڵای پەنابەران هاتمە ئەم هەرێمە و وەک سکرتێری گشتی لە ساتێکی کاریگەردا هاتم کە داعش نزیک بوو و شەڕ سەخت بوو. فێربووم سەرسامییەکی ئێجگار زۆرم هەبێت بۆ بەخشندەیی و هاوسۆزی گەلی کورد. دەمەوێت ئەوە بڵێم کە بە بۆچوونی من ئێستا لەبەردەم دەرفەتێک بۆ عێراق و دەرفەتێک بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق داین. ئەو دەرفەتە دەتوانێت خۆی بکاتە راستی ئەگەر عێراقییەکان بتوانن کۆببنەوە و یەکبگرن و ئەگەر خەڵکی ئەم هەرێمەش بتوانن کۆببنەوە و یەکبگرن.
عێراق بە ئەگەرێکی زۆرەوە وڵاتێکی دەوڵەمەندە کە دەتوانێت داهاتوویەکی خۆشگوزەران بۆ گەلەکەی گەرەنتی بکات. لە ناخەوە هیوادارم بەمزووانە ئەمە ببێتە راستییەکی تەواو.
سوپاس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ