رووداو دیجیتاڵ
بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لێدەکات و چەپکە گوڵێکی پێشکێش دەکات.
ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 2-3-2023) 54ـەمین ساڵیادی لەدایکبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانە، بەو بۆنەیەوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، چەپکە گوڵێکی پێشکێش کرد، لەگەڵ کێکێک کە بە زمانی ئینگلیزی لەسەری نووسراوە "ساڵیادی لەدایکبوونت پیرۆز بێت".
مەسرور بارزانی، کوڕی سەرۆک بارزانییە و لە 2ـی 3ـی 1969 لە گوندی دیلمانی ناوچەی باڵەکایەتی لەدایکبووە. لە 10ـی 7ـی 2019ـەوە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانە. ئەو، خێزانداره و خاوهنی سێ كوڕ و كچێكه.
ساڵی رابردووش لە رۆژی لەدایکبوونی نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی سوپرایزی بۆ کرد، سەردانی کرد و چەپکێک گوڵی پێشکێش کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ