گالەری

رووداو - هەولێر 

هەرچەندە لە هەولێر ئاهەنگەکانی نەورۆز راگیراون، بەڵام بەرگدوورەکانی هەولێر جمەیان دێت لە کڕیار و خاوەن دووکانێکی جلوبەرگی کوردی پیاوانە دەڵێت، کۆرۆنا کاریگەری نەکردووەتە سەر بازاڕی جلوبەرگی کوردی و خواستی زۆری لەسەرە. 
 
هەموو ساڵێك لە مانگی شووبات و ئادار بەشێک لە هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان روو لە بەرگدوورەکانی جلی کوردی دەکەن، تاوەکو لە رۆژانی بەهار و جەژنی نەورۆزدا جلی تازە و رەنگێکی جیاواز بپۆشن. 
 
لە هەولێر هاونیشتمانییان روویان لە بەرگدوورەکان کردووە تاوەکو ئەمساڵیش جلوبەرگی کوردی بپۆشن. یەکێک لە بەرگدرووەکان بە رووداوی راگەیاند " لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار هاونیشتمانییان روو لە دووکانەکانمان دەکەن، هەرچەندە بۆنە و ئاهەنگەکانیش بەهۆی کۆرۆنا راگیراون، بەڵام کاریگەری نەکردووەتە سەر جلی کوردی و خواستی زۆری لەسەرە".
 
ساڵانە  لەم مانگەدا هاونیشتمانیان دێن جلی کوردی بە رادان دەدەن و هەیە دوو تا چوار قات دەکات ئەمساڵیش هاونیشتمانی جلی کوردی دەکەن   لە بارەی  کرۆناوەش ووتی کڕۆنا کاریگەری نەکردۆتەو سەر  بازارەکانکمان جلی کوردی خواستی زۆری لەسەرە.
 
هیدایەت شێخانی کە پێداویستییەکانی جلوبەرگی کوردی دەفرۆشێت دەڵێت، خەڵک لەم مانگەدا بەبۆنەی رۆژی جلوبەرگی کوردی و نەورۆز کڵاو و جامانە دەبەستن، جلوبەرگی کوردی جوانییەکی تایبەتی هەیە و نزیکەی زیاتر لە 20 جۆری جیاوازی کڵاو و جامانە.