بریندارێکی تەقینەوەکەی بنەسڵاوە گیانی لەدەستدا

02-03-2018
راوچی حەسەن @Rawchihasan
فەرهاد دۆڵەمەڕی، پەیامنێری رووداو باسی کۆچی دوایی یەکێک لە بریندارەکان دەکات
فەرهاد دۆڵەمەڕی، پەیامنێری رووداو باسی کۆچی دوایی یەکێک لە بریندارەکان دەکات
نیشانەکردن بنەسڵاوە هەولێر حدکا
A+ A-

رووداو - هەولێر 

دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە، بۆمبێکی چێنراوە و بە ئۆتۆمبێلێکدا لە بنەسڵاوە تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران برینداربوون، دوای چەند کاژێرێک مانەوە لە نەخۆشخانە یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا.


فەرهاد دۆڵەمەڕی، پەیامنێری رووداو گوتی "دوای مانەوەی بۆ ماوەی چەند کاژێرێک لە نەخۆشخانە کاژێر 7:00ـی بەرەبەیانی رۆژی هەینی 2-3-2018، سەباح سەڵاح، پێشمەرگە و ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".

تەرمی ئەو پێشمەرگەیەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە مزگەوتی حاجی برایم گەردی لە هەولێر شۆردرا، پاشان تەرمەکەی بەرەو کۆیە بەڕێکرا و بڕیارە لە گۆڕستانی شەهیدان بەخاک بسپێردرێت.

پەیامنێری رووداو دەشڵێت، رەوشی تەندروستی باوکی سەباح زۆر باشە و لە نەخۆشخانە دەرچووە و هێزە ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەزانراوە کێ ئەو کارەی ئەنجامداوە.

کاژێر 4:30 خولەکی رۆژی پێنجشەممە 1-3-2018، لە شارۆچکەی بنەسڵاوە لە هەولێر، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندا سەنتافی تەقییەوە، بەهۆیەوە دوو کەس کە کوڕ و باوک بوون و پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران (حدکا) بوون برینداربوون. دوای ماوەیەک لە نەخۆشخانە و بەهۆی سەختی برینەکەی یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە