لە سلێمانی تەرمی ژنێک بە کوژراوی دۆزرایەوە

02-02-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
بەردەم پزیشکی دادی سلێمانی
بەردەم پزیشکی دادی سلێمانی
A+ A-

رووداو دیجیتال

لە پارێزگای سلێمانی تەرمی ژنێک بە کوژراوی دۆزرایەوە و پەیامنێری رووداو دەڵێت، "چوار رۆژ بوو ژیانی هاوژینی پێکهێنابوو."
 
رۆژی یەکشەممە، 2ـی شوباتی 2025، پێشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، "ئەم شەو لە گەڕەکی کانی کوردە لە سلێمانی لە نزیک مزگەوتی رەحمان، تەرمی ژنێک دۆزراوەتەوە و شوێنەواری چوار گولـلە بە جەستەیەوە بووە." 
 
ئەو ژنە چوار رۆژ بوو ژیانی هاوژینی پێکهێنابوو. پەیامنێری رووداو دەڵێت، "بە سەردان گەڕابووەوە ماڵی باوکی، هەر لەلای ماڵی باوکی بە مردوویی دۆزراوەتەوە."
 
کەسوکاری ئەو ژنە بە رووداویان گوت، نازانن هۆکاری کوشتنی کچەکەیان چییە، "بەڵام کچەکەمان کێشەی لەگەڵ کەس نەبوو، ژیانی هاوسەرگیریی پێکهێنابوو، چاوەڕێ دەکەین هێزە ئەمنییەکان بابەتەکە یەکلایی بکەنەوە."
 
هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای سلێمانی بە رووداویان راگەیاند، تاوەکو ئێستا بکوژەکە دەستگیرنەکراوە، بەڵام ناسراوەتەوە و لێکۆلینەوەکانیان لە رووداوەکە و هەوڵەکانیان بۆ دەستگیرکردنی، بەردەوامن. 
 
ئەو ژنە لە دایکبووی ساڵی 1995یە، دانیشتووی پارێزگای سلێمانی بوو، تەرمەکەی لە پزیشکی دادە دواتر لە سلێمانی بە خاک دەسپێردرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە