رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری پارێزگای دهۆک باڵەخانەیەک رووخا، بەهۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا و کرێکارێکی دیکەش برینداربوو کە هەردووکیان دانیشتووی کەمپی دۆمیزن.
رۆژی یەکشەممە، 2ـی شوباتی 2025، نایف رەمەزان، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، "نزیکەی کاژێر 05:30ـی ئێوارە لە گوندی سێجێی سنووری دهۆک باڵەخانەیەک رووخا، کە زیاتر لە 30 کرێکار لەو باڵەخانەیەدا کاریان کردووە، بەڵام چونکە لەکاتی تەواوبوونی کارکردندا رووداوەکە روویداوە، تەنیا دوو کەس لەوێ بوون، زەرەر و زیانی مادیشی هەبووە."
پەیامنێری رووداو دەڵێت، "بەهۆی رووخانی باڵەخانەکە، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو، بەڵام تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەگوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی و چاوەڕێی تیمەکان دەکەن."
ئەو دوو کرێکارە دانیشتووی کەمپی دۆمیزن. نایف رەمەزان گوتی، "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی عەلی عومرە، تەمەنی 21 ساڵە و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن."
لەبارەی ئەو کەسەی بریندار بووە، پەیامنێری رووداو دەڵێت، تەنیا قاچی شکاوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ