رووداو دیجیتاڵ
لە شاری ئەلیگودەرزی پارێزگای لوڕستان، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێی دیکەیش بریندار بوون.
رووداوەکە شەوی شەممە 01-02-2025، لە نزیک شاری ئەلیگودەرزی سەر بە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە و بەگوتەی عەلی محەممەدی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فریاکەوتنی خێرای پارێزگاکە، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە لە جۆری پیژۆ پارس، دەستبەجێ دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
عەلی محەممەدی ئاماژەی بەوە کرد، سێ سەرنشینی دیکەی ئۆتۆمبێلەکەش بە سەختی بریندار بوون و دوای دەرهێنانەوەیان، رەوانەی نەخۆشخانەیەکی ئەلیگودەرز کراون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هۆکاری وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە تیژڕۆیی بووە.
بەگوێرەی راپۆرتی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024ـەوە تاوەکو 21-10-2024، 11 هەزار و 873 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 238 هەزار و 384 کەسیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ