دوای نزیکەی 9 کاژێر کارەبای کانی ماسێ چاککرایەوە



رووداو دیجیتاڵ 

لە کاژێر 08:20 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ کارەبای شارۆچکەی کانی ماسێ پچڕا، دوای نزیکەی 9 کاژێر کارەبا بۆ شارۆچکە و گوندەکانی دەوروبەری گەڕایەوە. بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای ئامێدی دەڵێت: بەهۆی بارینی بەفر و سەرما و سۆڵەوە کارەباکە پچڕابوو. 
 
هێڵی 32 کەی ڤی کە کارەبای بۆ کانی ماسێ دابیندەکات پچڕابوو و کاژێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-2-2023 چاککرایەوە. 
 
ئارام جەلال، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای ئامێدی رایگەیاند، کە بەھۆی سەختی رێگەکە و مەترسیی مین لە رێگەی تیمی چاککردنی کارەبا، کاری تیمەکان دواکەوت دواجار توانیان تەزووی کارەبا بگەیێننەوە سەنتەری ناحیەی کانی ماسێ و گوندەکانی دەوروبەری.
 
بە گوتەی ئارام جەلال، پچڕانی تەزووی کارەبا لە کانی ماسێ و گوندەکانی دەوروبەری بەهۆی بارینی بەفر و سەرماوسوڵە بوو.