لە زاخۆ هاونیشتمانییەک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

02-01-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت روویداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانی لەدەستداوە.
 
پێنجشەممە 02ی کانوونی دووەمی 2025، ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە لە رێگەی ئیبراهیم خەلیل لە نزیک کارگەی فرۆشتنی چیمەنتۆ لە زاخۆ کاژێر 2:30 بەرەبەیانیی ئەمڕۆ روویداوە، بارهەڵگرێک خۆی کیشاوە بە ئۆتۆمبێلێکدا و شۆفێرەی ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستداوە.
 
شوفێری ئۆتۆمبێلەکە ناوی کۆڤان موسا عەبدوڵلایە و تەمەنی 37 ساڵە، دانیشتووی زاخۆیە
 
ئەمە یەکەم رووداوی هاتووچۆ بوو لە زاخۆ لە ساڵی نوێدا. گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ گوتی، "شوفێری بارهەڵگرەکە کە خەڵکی تورکیایە، لە رووداوەکەدا بە خەتابار دانراوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر راگیراوە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند ئامێرێکی ئەی تی ئێم. وێنە: رووداو

کارەکانی پڕۆژەی 'هەژماری من' بەمنزیکانە لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

پڕۆژەی 'هەژماری من' وەرگرتنی مووچەی ئاسان کردووە و 750 هەزار کەس تۆمار کراون. خەڵک بەگشتی پێیان باشە، بەڵام داوای گەرەنتی دەکەن، کارەکانی پڕۆژەکەش لە سلێمانی بڕیارە بەمزووانە دەستپێبکاتەوە