بەفربارین باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک ناوچە 3 مەتر بەفر کەڵەکە بووە

02-01-2025
هەوار ئیسماعیل
شۆفڵێک لە ناوچەیەکی باکووری کوردستان بەفر رادەماڵێت
شۆفڵێک لە ناوچەیەکی باکووری کوردستان بەفر رادەماڵێت
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شەپۆلێکی بەفربارین باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک ناوچەی پارێزگای مووش سێ مەتر بەفر کەڵەکە بووە.
 
شەوانە پلەی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکانی باکووری کوردستان بۆ 20 پلە ژێر سفر دادەبەزێت؛ بەهۆی بەفریشەوە رێگەی دەیان گوند داخراون، کارەکان بۆ کردنەوەی رێگەکان بەردەوامە.
 
موجاهید یڵدرم، شۆفێر دەڵێت، "ئێستا لە ناوچەی جەڤیزدەرەین. کارەکانمان بۆ راماڵینی بەفر بەردەوامە. ئەو بەفرەی دوو رۆژ لەمەوبەر باری، کەڵەکە بووە. لە هەندێک شوێن بەرزییەکەی دوو بۆ سێ مەتر دەبێت. دەستمان بە پاککردنەوەی کردووە، پشت بە خودا ئەمڕۆ تەواو دەبێت."
 
لە پارێزگای ئاگری بە هەمان شێوە سەرمایەکی زۆر هەیە و بەشێكی رووباری موراد بەستوویەتی.
 
رەزا بۆغا، دانیشتووی ئاگری دەڵێت، "بێگومان وەرزی زستانی ئێمە دیارە، بەفری پێشتر نەماوە. سەرمای وشکی پێشوو نەماوە. ئێستا پلەی گەرما 15 پلە لەژێر سفرە، بەڵام دەڵێی چوار بۆ پێنج پلە لەژێر سفرە. کەشوهەوا خۆشە، لە هەمان کاتدا سەرمامانە. زستانی ئێمە بەم شێوەیە، ساردترین شوێنی رۆژهەڵات، ئاگری-یە."
 
لە شارەکانی هەرێمی سەرحەدی باکووری کوردستان، بەهۆی بەفر و زوقمەوە، کەرەستە و ئامێرەکان لە دەرەوە دەیبەستن، هاووڵاتییان بە بەتانی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکانیان دادەپۆشن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 مەسرور بارزانی لە نۆیەمین دیداری سلێمانی.

مەسرور بارزانی: گۆڕانکاریی هەستیار و خێرا لە ناوچەکەدا روودەدات

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گۆڕانکاریی خێرا و هەستیار لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا هەیە و "سیاسەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ خراپترکردنی سەقامگیریی ناوچەکە نین".