رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە. کەشناسێکیش دەڵێت، "ئەم دوو رۆژە کەشوهەوا بەهارییە و دەتوانن بێ دوودڵی گەشت بکەن."
رۆژی پێنجشەممە 2ی کانوونی دووەمی 2025 کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەورى جیا جیا، پلەی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، کە بەرزترین 19 پلە و نزمترین 4 پلە بوو."
لەبارەی کەشوهەوای سبەی هەینییەوە، کەشناسی رایگەیاند، "ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ."
هەروەها محەممەد کەمال، شارەزای بواری کەشناسی بە رووداوی گوت، "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دهبێت، له چهمچهماڵ، سلێمانی و بهشێكی گهرمیان خێرایی با چالاك دەبێت بۆ 26 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا."
ئەو کەشناسە باسی لەوەش کرد، "سبەی ئاسمان ساماڵ و ههتاو دهبێت، كهشێكی بههاری دەبێت، پلهی گهرما بهراورد به ئەمڕۆ دادەبەزن، لەم دوو رۆژەدا بەبێ دوودڵی هاووڵاتییان دەتوانن گەشت بکەن."
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی هەینی بەم شێوەیە:
هەولێر: 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
سۆران: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ