ئاڵوگۆڕ لە پۆستی سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی دەکرێت

02-01-2024
هیدایەت جان
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە رێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی پۆستەکانی دادوەر جاسم جەزا هەورامی [دەستە راست] و دادوەر عومەر ئەحمەد [دەستە چەپ]
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە رێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی پۆستەکانی دادوەر جاسم جەزا هەورامی [دەستە راست] و دادوەر عومەر ئەحمەد [دەستە چەپ]
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دادوەر عومەر ئەحمەد لەبری جاسم جەزا هەورامی بە سەرۆکی سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بە وەکالەت دەستنیشان کرا. گوتەبێژی دادگەکەش دەڵێت، لە بەیانییەوە دادوەر عومەر ئەحمەد لە پۆستە نوێیەکەی دەستبەکار دەبێت.
 
رۆژی سێشەممە 2ی کانوونی دووەمی 2024 دادوەر کامەران حەسەن، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بە هۆرڤان رەفعەت، پەیامنێری رووداوی لە سلێمانی راگەیاند، "ئەمڕۆ بە فەرمی دادوەر جاسم جەزا هەورامی، سەرۆکی دادگەی پێداچوونەوەی سلێمانی دەستی لە پۆستەکەی هەڵگرت و لەبری ئەو، دادوەر عومەر ئەحمەد بووە سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بە وەکالەت."
 
گوتەبێژی دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی گوتیشی، "لە 24ی کانوونی یەکەمی 2023 دادوەر جاسم جەزا جافر هەورامی بووە ئەندامی دادگەی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان و سوێندی یاسایی خوارد، ئەمڕۆ بە فەرمی دەستی لە پۆستی سەرۆکی دادگەی پێداچوونەوەی سلێمانی هەڵگرت."
 
لەبری دادوەر جاسم جەزا هەورامی، دادوەر عومەر ئەحمەد بە وەکالەت دەبێتە سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی کە سنوورەکانی رانیە، سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە. وەکو دادوەر کامەران حەسەن ئاماژەی پێدەدات، "ئەمڕۆ رێکارەکانی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکان تەواو دەبێت و لە بەیانییەوە سەرۆکی نوێی دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی دەستبەکار دەبێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."