رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوای نیوەشەوەوە ئەگەرى دروستبوونى تەمومژێکى مامناوەند لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان هەیە؛ دەشڵێت، سبەی پلەی گەرما بەروارد بە ئەمڕۆ یەک یان دوو پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 02-01-2024، کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەدا لە کاتەکانی بەیانیی زوو، ئەگەری درووستبونی تەمومژێکى سووک هەیە.
هەر بەپێی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ''پلەی گەرمیی سبەی چوارشەممە بەروارد بە پلەی گەرمیی ئەمڕۆ، یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی دادەبەزێت و لە دوای نیوەشەوەوە تا کاتەکانى بەیانیی زوو [چوارشەممە]، ئەگەرى دروستبوونى تەمێکى مامناوەند هەیە.''
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، لە ناوچەکانى رۆژئاوای هەولێر، سنوورى بەردەڕەش، پارێزگای دهۆک، سنوورى پارێزگای کەرکووک، سنوورى کۆیە و هەندێک ناوچەى پارێزگای سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین ئەگەری درووستبوونی تەمومژ زیاترە.
بەگوتەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئاڕاستەی با لە باکووری رۆژئاواوە دەبێت کە خێراییەکەی لەسەرخۆیە و دەگاتە 5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە هەر کاژێرێکدا، مەودای بینینیش 7 بۆ 9 کیلۆمەتر دەبێت.
بەپێی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای سبەی چوارشەممە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
هەولێر: 14
سلێمانی: 13
دهۆک: 14
کەرکوک: 16
هەڵەبجە: 15
زاخۆ: 20
سۆران: 12
حاجی ئۆمەران: 8
گەرمیان: 18
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ