دوو رۆژە شۆفێرانی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان مانیان گرتووە

02-01-2024
هیدایەت جان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
شۆفێرانی بارهەڵگر لە دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بەهۆی بڕیارێکی ئێران کە شۆفێران ناچار دەکات گاز بە نرخێکی گران بکڕن، دوو رۆژە مانیان گرتووە و دەڵێن، تاوەکو ئەو کێشەیا چارەسەر نەکرێت، لە مانگرتنەکەیان بەردەوام دەبن.
 
حکومەتی ئێران شۆفێرانی باشووری کوردستانی ناچار کردووە کاتێک لەو وڵاتەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، گاز بە نرخێکی گران بکڕن، بۆیە وەکو ناڕەزاییەک بەرامبەر ئەو بڕیارە، لەنێو دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخاندا مانیان گرتووە.
 
رۆژی سێشەممە 2ـی کانوونی دووەمی 2024، شۆفێرێکی بارهەڵگر لە دەروازەی پەروێزخان لەبارەی مانگرتنەکەیان بە هونەر حەمید، پەیامنێری رووداوی گوت، "ئێران ناچاری کردووین کاتێک بارەکەمان دەبەین بۆ ئەو وڵاتە، لە کاتی گەڕانەوەدا لە دەروازەکە تانکی بارهەڵگرەکانمان بە نرخێکی گران پڕ لە گاز بکەین".
 
ئەو شۆفێرە دەشڵێت، "ئەم بڕیارە لە سەری ساڵەوە جێبەجێکراوە و چەند بەنزینخانەیەکیان دەستنیشان کردووە بۆ ئەوەی تەنکی گازەکانمانی لێ پڕ بکەین، بەڵام پێشتر بەو شێوەیە نەبوو، گازمان هەر بەو نرخە ئازادە دەکڕی، کە لە ئێران هەبوو".
 
 
شۆفێری بارهەڵگرێکی دیکە دەڵێت، "ناچارکراوین 600 لیتر گاز بکڕین، کە بەهاکەی دەکاتە نزیکەی 300 هەزار دینار، شۆفێرێک ئەو پارەیەی نییە و لە بارێک نیو ئەوەندەشمان بۆ نامێنێتەوە".
 
حکومەتی ئێران سەرجەم بارهەڵگرانی هەرێمی کوردستانی ناچار کردووە لە چەند بەنزینخانەیەکی نزیک دەروازە سنوورییەکان تانکی گازەکەیان پڕ بکەن، کە هەر لیترێک گازیان بە 480 دینار پێدەفرۆشێت، بۆیە لەدوای دەرچوونی بڕیارەکەوە، ماوەی دوو رۆژە لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان شۆفێران مانیان گرتووە و ناچنە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە، ئەو شۆفێرانە دەڵێن، تاوەکو کێشەکەیان بۆ چارەسەر نەکرێت، لە مانگرتنەکەیان بەردەوام دەبن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."