تەرمی سەرمایەدارێکی لوبنانی - فەرەنسی لە هەولێر دۆزرایەوە


رووداو دیجیتاڵ 

تەرمی سەرمایەدارێکی لوبنانی لە هۆتێلێکی هەولێر دۆزرایەوە و تائێستا هۆکاری گیانلەدەستدانی لەلایەن هیچ دەزگایەکی فەرمی روون نەکراوەتەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، شەوی رابردوو 01-01-2024 لە هۆتێل مەسایای شاری هەولێر، تەرمی تاریق عەماش، سەرمایەداری لوبنانی دۆزراوەتەوە.
 
تاریق عەماش، سەرمایەدارێکی لوبنانییە و وڵاتینامەی فەرەنسیشی هەیە. لە بنەماڵەی سەعد حەریری، سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنانە و خاوەنی جێبەجێکاری پرۆژەی گوندی لوبنانی و هۆتێل مەسایایە لە هەولێر.
 
بەپێی ئەو زانیارییەی لە بەرپرسێکی باڵای پارێزگای هەولێرەوە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، تاریق عەماش، بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کردووە."