گالەری

02-01-2024
11 Photos
سیروان عەباس
رووداو دیجیتاڵ
 
گەورەترین ئەشکەوتی ئاوییە لە کیشوەری ئاسیا، کەوتووەتە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان. ئەشکەوتەکە بە دووری 25 کیلۆمەتر لە شاری روانسەر کەوتووەتە سەر رێگەی پاوە لە دامێنی چیای شاهۆ.
 
درێژایی ئەو ئەشکەوتە 12 کیلۆمەتر و قوڵاییەکەی سێ هەزار و 140 مەترە، بەڵام تەنیا 500 مەتری بۆ بینینی گەشتیاران کراوەتەوە. ساڵانە هەزاران گەشتیاری نێوخۆیی و بیانی سەردانی دەکەن، بەتایبەتی لە نەورۆزدا کە دەوروبەرەکەی سرووشتێکی ناوازەی هەیە.
 
قووڵایی حەوزەکانی ئەشکەوتی قۆری قەڵا دەگاتە 14 مەتر و گەرمی و ساردی هەواش لە هەموو وەرزەکانی ساڵدا لەنێوان 7 بۆ 11 پلەیە.
 
لە قووڵایی هەزار مەتری ئەشکەوتی قۆری قەڵادا حەوزێکی سرووشتی هەیە کە بە جوانترین حەوزی ئاوی جیهان دەناسرێت، هەروەها چوار تاڤگەی 10 تاوەکو 12 مەتری لەنێو ئەشکەوتەکەدان کە جوانییەکی زیاتریان پێی بەخشیوە.
 
ئەشکەوتەکە تونێلێکی 220 مەتریشی تێدایە کە قووڵایی سێ مەترە و بەشێکی ئاوی پێدا تێدەپەڕێت. تەنیا 500 مەتر لەو ئەشکەوتە 12 کیلۆمەترییە ئامادەکراوە و رووناککەرەوەی بۆ دابینکراوە. گەشتیارانیش دەتوانن تەنیا ئەو بەشە ببینن.