لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە بەدلیس 20 کەس بریندار بوون

02-01-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای بەدلیسی باکووری کوردستان 20 کەس بریندار بوون.
 
رووداوەکە ئەمڕۆ سێشەممە 2ی کانوونی دووەمی 2024 لە نزیک گوندی کۆڵباشی خواروو، سەر بە شارۆچكەی نۆرشین لە ئەنجامی پێکدادانی شەش ئۆتۆمبێل روویدا.
 
دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، تیمەکانی فریاکەوتنی 112 و جەندرمە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران. ئەو 20 کەسەی لە رووداوەکەدا بریندار بوون گوازرانەوە نەخۆشخانەکانی شارۆچکەکانی نۆرشین و تاتوان.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، تەندروستیی بریندارەکان جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.
 
دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکان بە کرێن لەسەر رێگەکە لابران، رێگەکە بەڕووی هاتووچۆدا کرایەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو کیژی کوردی ئێزدی لە لالش.

سوودانى دوو بڕیار لە بەرژەوەندیی ژنانى ئێزدى دەردەکات

سەرۆکوەزیرانى عێراق بڕیاری دا ژنانى ئێزدی بەدەر بکات لە مەرجى تەمەنى وەرگرتن بۆ خوێندن لە زانکۆ و خوێندنى ماستەر و دکتۆرا و 10 نمرەش بۆ کۆنمرەکانیان زیاد بکرێت بۆ ئەوەى بتوانن لەو ئاستانەدا بخوێنن.