سوپای عێراق لە کەرکووک هەڵیکوتایە سەر 122 ماڵی کورد و داوای چۆڵکردنیان لێدەکات

02-01-2024
هیدایەت جان
دیمەنێک لە گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکووک.
دیمەنێک لە گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکووک.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سوپای عێراق لە گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکووک، چووە سەر 122 ماڵی کورد و داوای چۆڵکردنی خانووەکانیان لێدەکات. هاووڵاتییەکیش دەڵێت، "کاتی خۆی رژێمی بەعس ئەو خانووانەی بە زۆرەملێ لەسەر زەوی کشتوکاڵیی کورد دروستکردووە".
 
رۆژی 2ـی کانوونی دووەمی 2023، هێزێکی سوپای عێراق هەڵیکوتایە سەر گەڕەکی نەورۆز لە شاری کەرکووک بۆ چۆڵکردنی 122 خانوو کە لە سەردەمی رژێمی بەعس بە زێدەڕۆ لەسەر زەوی هاووڵاتییانی کورد دروستکراون و دەستیان بەسەر ئەو خانووانەدا گرت کە چۆڵ و ناوی ئەو خێزانانەشیان تۆمار کرد کە لە خانووەکاندان و داوایان لێکردن بە زووترین کات چۆڵی بکەن.
 
ئەنجوومەنی پێشووی پارێزگای کەرکووک یاسایەکی دەرکردبوو کە رێگەی بە هاووڵاتییان دەدا لەنێو خانووە زێدەڕۆکان و ئەو 122 خانووەدا بمێننەوە تا ئەو کاتەی حکومەت قەرەبوویان دەکاتەوە، بەڵام ئەمڕۆ هێزێکی سوپا بە چەکی قورس و هەمەری سەربازییەوە هەڵیانکوتایە سەر گەڕەکەکە و هەر خێزانێک لە ماڵەوە نەبوون، دەستیان بەسەر خانووەکەیدا گرت.
 
هاووڵاتییەک کە لە یەکێک لەو ماڵانەدا دەژی، بە پەیامنێری رووداوی گوت، "سوپا هێزێکی گەورەی هێناوەتە سەرمان و بە بیانووی ئەوەی ئەو خانووانە موڵکی وەزارەتی بەرگرین، داوای چۆڵکردنی خانووەکانمان لێ دەکەن".
 
دانیشتوویەکی دیکەی گەڕەکی نەورۆز گوتی، "سوپا بەو هێزە گەورەوە هاتووەتە سەرمان، بەڵام هەر ئەو ئاگادارکردنەوەیەی دەتوانی لە رێگەی یاسایی و بە دوو پۆلیس کردبا و ئاگادارنامەیان هێنابا بۆ ماڵەکان، بەڵام ئەو زەوییانەی دەڵێت موڵکی وەزارەتی بەرگرین، راست نییە و بەشێکی موڵکی وەزارەتی دارایی و بەشەکەی دیکەش موڵکی شارەوانی کەرکووکن".
 
 
بە گوتەی ئەو هاووڵاتییە، "لە دوای 16ـی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە هەموو مانگێ جارێک دێنە سەرمان و دەیانەوێ لێرە دەرمان بکەن".
 
لە گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکووک 122 خانووی گەورە هەن کە نزیکەی 172 خێزانی کوردی تێدا دەژین، ئەو خانووانە لەلایەن رژێمی بەعسەوە بۆ کەسانی نزیک لە حیزبی بەعسەوە دروستکرابوون، بەڵام دوای پرۆسەی ئازادی عێراق ئەو خانووانە چۆڵبوون و ئەو خێزانە کوردانەی ئاوارەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بووبوون، گەڕانەوە و لەو خانووانەدا نیشتەجێ بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."