نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا و دهۆک گرانترینە

02-01-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی رابردوو دیاری کرا، کە بەپێی پارێزگاکان لە نێوان 13 هەزار دینار بۆ 19 هەزار و 500 دینار دەبێت.
 
رۆژی دووشەممە 2-1-2023، قارەمان مەولوود، بەرپرسی موەلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، مانگی رابردوو موەلیدە ئەهلییەکان 276 کاژێر کاریان کردووە، نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 13 هەزار دینار بۆ 16 هەزار و 500 دینار دیاریکراوە.
 
لە پارێزگای سلێمانی موەلیدە ئەهلییەکان مانگی رابردوو 230 بۆ 290 كاژێر كاریان كردووە. بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا گوتی، نرخی ئەمپێرێک كاره‌با بە 13 هەزار و 250 دینار بۆ 16 هەزار و 500 دینار دیاریکراوە، ئەوەش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه‌ جیاوازە. 
 
لە دهۆک موەلیدە ئەهلییەکان زۆرترین کاژێر کاریان کردووە، کە 322 بووە. هەکار هرووری، سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک بە رووداوی گوت: "نرخی ئەمپێرێک موەلیدە بە 19 هەزار و 500 دینار دیاریکراوە، نرخی گازوایلیش 880 دینار بووە." 
 
سەبارەت بە نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدەش لە هەڵەبجە. پێشەوا حەیدەر، سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکان لە پارێزگای هەڵەبجە بە رووداوی گوت، رۆژی سێشەممە نرخی موەلیدە دیاریدەکەین، بەڵام بەگشتی موەلیدە ئەهلییەکان لە مانگی رابردوو بە تێکڕا 290 کاژێر کاریان کردووە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زیارەتکارانی شیعە بەرەو کەربەلا دەچن. وێنە: هەڵکەوت عەزیز - رووداو

هاتووچۆی زیارەتکارانی شیعە لە سنوورەکانی میهران و خوسرەوی زیادیکردووە

بەرپرسانی هەردوو دەروازەی سنووریی میهران و خوسرەوی کە دەکەونە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، رایانگەیاند: "هاتووچۆی زیارەتکارانی شیعە بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکانی شینگێڕانی ئیمام حوسێن لە عێراق زیادیکردووە."