رووداو دیجیتاڵ
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە بۆ مانگی 11 لە سلێمانی دیاری‌کرا، کە لەنێوان 9 بۆ 10 هەزار دینارە.
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 1ـی کانوونی یەکەمی 2024) بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "بەگوێرەی ئەو نرخەی بەپێی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕدا لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەکان دیاریکردووە، نرخی هەر کاژێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ یەک ئەمپێر، 43 دینارە، بەوەش نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدەی گەڕەکەکان لەنێوان 9 بۆ 10 هەزار دینار دەبێت لە مانگی 11".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "موەلیدەکان لە نێوان 225 کاژێر بۆ 235 کاژێر کاریان کردووە. به‌هۆی جیاوازیی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت."
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی دەڵێت، "له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی، نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با بە هاونیشتمانیان له پێنج خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزاده‌درێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ