رووداو دیجیتاڵ
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، لە شەقڵاوە کەسێک تەقەی لە دایک و خوشكی خۆی کردووە و هەردووکیانی کوشتوون.
رووداوەکە کەمێک لەمەوبەر بووە و ئاسایشی هەولێر دەڵێت، تۆمەتبار لە پاش ئەنجامدانی تاوانەکە لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە.
ئاسایش ناوی تۆمەتبارەکەی بە (ر، ش، ف) بردووە و دەڵێت، هۆکاری رووداوەکە تائێستا نادیارە.
ئاسایشی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ