لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەسێک گیانی لەدەستدا

01-12-2023
هیدایەت جان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی نێوان مهاباد - ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون.
 
ئەمڕۆ هەینی، 1ـی کانوونی یەکەمی 2023، لە رێگەی نێوان مهاباد – ورمێ دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیجۆ پێکیاندادا و یەک لە سەرنشینەکان دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
 
سلێمان فەرازمیهر، بەڕێوەبەری مانگی سووری مهاباد رایگەیاند، "رووداوەکە ئەمشەو روویداوە و بەهۆیەوە یەک لە سەرنشینەکان دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".
 
سلێمان فەرازمیهر دەڵیت، "پێنج بریندارەکەی دیکە گوێزراونەتەوە نەخۆشخانەی گشتیی مهاباد و ئێستا لەژێر چارەسەری پزیشکیدان".
 
لەبارەی هۆکاری رووداوەکەش، بەڕێوەبەری مانگی سووری مهاباد گوتی، تیمەکانی پۆلیسی هاتووچۆ چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەکەن.
 
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆ و رێگەوبانی پارێزگای ورمێ، لە شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا لە پارێزگای ورمێ، 25 هەزار و 111 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و بەهۆیانەوە 480 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەشت هەزار و 600 کەسیش بریندار بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."