هەپەگە ناسنامه‌ی سێ گەریلا ئاشكرا ده‌كات کە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە

01-12-2023
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، ناسنامه‌ی سێ گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە ئاشكرا ده‌كات و دەڵێت، لە شه‌ڕ و پێكدادان لەگەڵ سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە. 

رۆژی 1ـی کانوونی یەکەمی 2023، ناوەندی راگەیاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای بڵاوکردەوە و دەڵێت، رۆژی 11ـی تشرینی دووەمی 2023 لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ گیانیان لەدەستداوە. 
 
ناسنامەی گەریلاکان بەمشێوەیەیە؛ ئەرهان مینگسار ناسراو بە شۆڕش لەدایکبووی قەرس؛ ماهسوم یەڵماز ناسراو بە تۆڵهیلدان هیزان لەدایکبووی بەدلیس و ڤێدات ئایدن ناسراو بە سەرهەڵدان گارزان لەدایکبووی بەدلیس. 
 
رۆژی 28ـی تشرینی دووەمی 2023، ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە، کوژرانی دوو سەربازی سوپای تورکیای لە ناوچەی زاپ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە 48 کاژێردا هەشت جار هێرشیان کردووەتە سەر پێگەکانی تورکیا.  
 
هەر ئەمڕۆ 1ـی مانگ، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، فڕۆکە و درۆنە جەنگییەکانی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی ئاسمانی، پێنج گەریلای پەکەکەیان لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج. 
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە تورکیا ناوی ناوە چنگ- قوفڵ کە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 777 گەریلا و کوژرانی 113 سەربازی سوپای وڵاتەکەی راگەیاندووە؛ هەپەگەش کوژرانی سێ هەزار و 63 سەربازی تورکیا و گیانلەدەستدانی 398 گەریلای راگەیاندووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو دیمەنی لافاوەکەی چەمچەماڵ

پارێزگای هەولێر: هەر کەسێک بێ مۆڵەت کەمپەین بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە بکات سزا دەدرێت

پارێزگای هەولێر رێوشوێنی بۆ رێکخستنی کەمپینەکانی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و گەرمیان دەرکرد و رایدەگەیێنێت، هەر کەسێک لەسەر شەقامەکان بە ناوی کۆمەکەوە رێگە لە هاتووچۆ بگرێت، رووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.