گالەری

 
رووداو دیجیتاڵ
 
دوو بووکەڵەی هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی ئەمشەو لە سینەمای مۆندیالی رووداو بوون بۆئەوەی دڵی هاندەرانی تۆپی پێ خۆش بکەن.
 
توانا سەپان و عەبدوڵڵا عومەر ئەو دوو گەنجە بوون کە بوکەڵەکانیان پۆشیبوو، یەکێکیان رۆڵی مێسی و ئەوی دیکەیان رۆڵی رۆناڵدۆی دەبینی؛ ماوەی سێ رۆژە بەردەوامن لە هاندان و دڵخۆشکردنی هاندەرانی تۆپی پێ.
 
لەگەڵ چوونیان بۆ نێو هۆڵی سینەمای مۆندیال، میوانانی ئامادەبوو لەنێو هۆڵەکە بە گڕوتینەوە دڵخۆشیی خۆیان دەردەبڕی لەگەڵ ئەو دوو بووکەڵەیە.