بەهادین نووری لە تەمەنی 93 ساڵیدا کۆچی دواییکرد
رووداو دیجیتاڵ
بەهادین نووری، سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری سلێمانی بە پەتای کۆرۆنا، کۆچی دواییکرد.
د.نیاز نەجمەدین نوری، برازای بەهادین نووری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند بەهادین نووری لە تەمەنی 93 ساڵیدا بە پەتای کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد".
بەهادین نووری، سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعیی عێراق، ماوەی 12 رۆژ بوو تووشی کۆرۆنا بووبوو، دوێنێ دووشەممە بەهۆی ناجێگیریی تەندروستییەوە گەیێندرابووە نەخۆشخانە.
برازاکەی دەڵێت: "ئەگەری زۆرە تەرمەکەی ببرێتەوە ناوچەی قەرەداخ کە زێدی لە دایکبوونیەتی و لەوێ بەخاکبسپێردرێت، بەڵام بە هۆی رێنماییەکانی خۆپارێزییەوە هیچ مەراسیمێکی بۆ ناکرێت".
بەهادین نووری، سەركردەیەکی دیاری بزووتنەوەی چەپی كوردستان و عێراق بوو. ساڵی 1927 لە گوندی تەکێی قەرەداخ لەدایکبووە. ساڵی 1946 لە تەمەنی 19 ساڵی چووەتە ریزەکانی حیزبی شیوعیی عێراقەوە.
ساڵی 1949 دوای لە سێدارەدانی "فەهد"ی دامەزرێنەر و سكرتێری حزب، بەهائەدین نووری، دەبێتە سکرتێری حیزبی شیوعیی عێراق. لە ساڵی 1953دا دەستگیردەکرێت و فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت، بەڵام لەژێر گوشاردا فەرمانەکە هەڵدەوەشێنرێتەوە.
بەهادین نووری كە ماوەی چوار ساڵ سکرتێری حیزبی شیوعی بووە، دژی چوونی حیزبی شیوعی بووە لەگەڵ حیزبی بەعس بۆ نێو بەرەی نیشتیمانی.
بەهادین نووری، لە تەمەنی منداڵی و هەرزەكاریدا تووشی نەخۆشیی سیلی باڵندە بووبوو، لەم ساڵانەی دواییدا بەشێك لە سییەكانی بڕانەوە، بۆیە هەناسەدانی قورس بوو.
بەهادین نووری، لە ساڵی 1994دا بزووتنەوەی ئازادیخوازانی کوردستانی دامەزراند.