چوار کەس لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستدا

21 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری خۆی لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ هەینی، 1ی تشرینی دووەمی 2024، سەجاد حوسێنلوو، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی خۆی رایگەیاند، رووداوەکە لە سەر رێگەی نێوان شاری خۆی و گوندی سەیید تاجەدین بووە و دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پێکان پێکیانداداوە.
 
سەجاد حوسێنلوو گوتی، هەردوو ئۆتۆمبێلەکە گڕیان گرتووە و چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
بە گوتەی حوسێنلوو، لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری رووداوەکە دەستی پێکردووە.
 
رۆژی 27ی ئەیلوولی 2024، رەزا پەناهی موقەدەم، بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-09-2024 نزیکەی 200 کەس لە رووداوەکانی هاتووچۆ لە رێگەکانی ئەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە