لە سۆران شەش ئەندامی خێزانێک بەهۆی خواردنی پەنیرەوە ژەهراوی بوون

02-11-2023
ئەندام جەبار
بەرهەمی سپیایی لە قەزای سۆران
بەرهەمی سپیایی لە قەزای سۆران
نیشانەکردن ژەهراویبوون
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

شەش ئەندامی خێزانێک لە قەزای سۆران بەهۆی خواردنی پەنیرەوە ژەهراوی بوون، تەنیا یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکە لە پەنیرەکەی نەخواردووە و تەندروستی جێگیرە. تەندروستیی سۆرانیش دەڵێت، "دەستمان بەسەر هەموو ئەو بەرهەمە سپیایانەدا گرتووە."
 
چەند رۆژێک پێش ئێستا، لە قەزای سۆران خێزانێک لەسەر یەکێک لە ئۆتۆمبێلە گەڕۆکەکانی فرۆشتنی بەرهەمە سپیاییەکان چەند کیلۆیەک پەنیر دەکڕن، ئەو خێزانە ژمارەیان حەوت کەسە، شەشیان لە پەنیرەکە دەخۆن و بەهۆیەوە ژەهراوی دەبن و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن و ئێستا لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان. 
 
بەنگین ئیبراهیم، دراوسێی ئەو ماڵەیە کە ژەهراویبوون و رووداوەکەی گێڕایەوە و گوتی، "دەڵێن پیکابێک هاتووە و هەندێک پەنیر و ژاژی فرۆشتووە بەو ماڵە ، بەڵام من بڕوا ناکەم چونکە ئەو پیکابە هەر یەک کەس پەنیری لێ نەکڕیوە و خەڵکی دیکەش لێیان کڕیوە بەلام تەنیا ئەو ماڵە پێی نەخۆش کەوتوون، دۆخی تەندروستیان باش نییە." 
 
ئێستا وەرزی خستنە بازاڕی بەرهەم سپیاییەکانە، جگە لە دووکانەکان لەسەر شەقام و کۆڵانەکان لەو بەرهەمانە دەفرۆشران، دوای ژەهراوی بوونی خێزانەکە تەواوی فرۆشیارانی شەقام فرۆشتنی بەرهەمەکانییان لێ قەدەخەکرا و دەست بەسەر بەرهەمەکانیاندا گیرا.
 
حەمرین مینە حەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران، رایگەیاند، "سەرەتا سێ هاووڵاتی تووش ببون بەڵام دوایی سێ کەسی دیکەی هەمان خانەوادە نێشانەکانیان لێ بەدەرکەوت ، دۆخی تەندروستیی سێ لەو کەسانەی ئەو خێزانە باش نییە و لەژێر هەناسەدانی دەستکرددان ، بەدواداچونمان کرد بە خواردنی پەنیر وایان لێ هاتبوو ، ئێمەش توانیمان لە رێگەی لیژنەی چاودێری دەست بەسەر ئەو بەرهەمانەدا بگرین کە لە سۆران لەسەر شەقام و ئۆتۆمبێلەکان دەفرۆشرێن و لە تەواوی قەزاکانی سنوری سۆران و دەوروبەری ئاگادارکراونەتەوە کە بەهیچ شێوەیەک رێگە نەدرێت ئەو بەرهەمانە لەسەر شەقامەکان بفرۆشرێن." 
 
سنووری سۆران و باڵەکایەتی و برادۆست ناوچەی دەوڵەمەندن لە بەرهەمهێنانی بەرهەمە سپیاییەکان و ساڵانە کۆچەری رەوەندەکانی ئەو سنوورە دەیان تۆن بەرهەمی سپیایی دەخەنە بازارەکانی کوردستانەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک لەو باڵەخانانەی بڕیارە لە هەڵەبجە بۆ کرێنشینان دروستبکرێن. وێنە: رووداو

لە ساڵی 2014ـەوە 300 یەکەی نیشتەجێبوون لە هەڵەبجە بۆ کرێنشینان تەواو نەبوون

لە پارێزگای هەڵەبجە 25 باڵەخانە بۆ کرێنشينان و کەمدەرامەتان دروستکراون، کە لە 300 یەکەی نیشتەجێبوون پێکهاتووە، بڕيار بوو پرۆژەکە لە ماوەی 400 رۆژدا هەموو کارەکانی تەواو ببێت؛ بەڵام دوای سێ جار راوەستان و دەستپێکردنەوە، هێشتا کارەکانی پرۆژەکە تەواو نەکراون